fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

چین لێکۆڵینەوە دەکات لە مردنی ئەو پزیشکەى بۆ یەکەمجار هۆشداری دا لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا

11:00 هه‌ینی 07 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

دەستەى پشکنینی چین ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە دەکەن لە مردنی ئەو پزشکەی شاری ووهان کە بۆ یەکەمجار هۆشداری دا لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرپرسانی چین بێدەنگیان کرد، هاوکات کۆی ژمارەى ئەوانەى بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا گەیشتە 636 کەس.

.

ئەمڕۆ هەینی، 7ی شوباتی 2020، لیژنەکە لە ڕاگەیانراوێکیدا بڵاویکردەوە، “تیمی لێکۆڵینەوە دەچێتەى شاری ووهان کە ناوەندی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەیە و لێکۆڵینەوە لە مردنی لی وینلیانگی پزیشک دەکەن کە بووەتە جێگەی پرسیار لای زۆرێک لە خەڵکی ناوچەکە.”

.

زیاتر بخوێنەوە: چیرۆکی ئەو پزیشکەی بۆ یەکەمجار کۆرۆناى نوێى ئاشکرا کرد.. چی بەسەرهات؟

.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نەخۆشخانەى ووهانی ناوەندی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ویچات ڕایگەیاند کە پزیشک لی وینلیانگی تەمەن 34 ساڵ گیانی لەدەستداوە، ئەوەش بووەهۆی توڕەیی و خەمباری خەڵکی ناوچەکە.

.

ئەو یەکێک بوو لە هەشت پزیشکەى کە پۆلیسی چین لێکۆڵینەوەى لێکردبوون بەهۆی بڵاوکردنی هەواڵی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسێک کە لە سارس دەچێت و دواتریش دەرکەوت کە کۆرۆنا بووە.

.

ڕۆژی 12ی کانونی یەکەمی 2019، ڤایرۆسێکی نادیار لە شاری ووهانی چینی دەرکەوت، بەڵام لە ناوڕاستی مانگی کانونی دووەمدا بەرپرسانی چین بابەتەکەیان ڕاگەیاند.

.

تائێستا 31 هەزار و 175 کەس لە چین توشی ڤایرۆسەکە بوون و 636 کەسی کوشتووە، هاوکات تائێستا هەزار و 615 کەسیش چارەسەری تەندروستییان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.

.

هاوکات تائێستا 25 وڵاتی جیهانیش بوونی حاڵەتی توشبونیان ڕاگەیاندووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل