fbpx
Shadow Shadow

چین زیندانیان دەکوژێت بۆ فرۆشتنی جەستەیان.. “موسوڵمانانی ئیگۆریشی تێدایە”

17:59 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی زانستی پزیشکی ئاشکرایکرد، دەسەڵاتدارانی چین بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بازرگانی دەکەن بە ئەندامەکانی جەستەی زیندانیکراوە سیاسیەکانی کەمینەی موسوڵمانی “ئیگۆر” و هەوڵی پەردەپۆشکردنی دەدەن.

.

توێژینەوەکە چینی تۆمەتبار کردووە بەوەی کە ساختەی داتا و بەڵگەنامەکانی تایبەت بە بەخشینی ئەندامەکانی جەستەی کردووە.

.

توێژینەوەکە ڕۆژنامەى “بی ئێم سی بایۆمەتریک”ی تایبەت بە بەها پیشەییەکانی پزیشکی ئامادە و بڵاویکردووەتەوە.

.

بەپێی توێژینەوەکە، زۆربەی بەخشینەکان بە شێوەیەکی یاسایی نەکراون بەڵکۆ بەشێوەیەکی زۆرملێ ئەنجامدراون ئەوەش پاش کوشتنی زیندانییە سیاسییەکانی “ئیگۆر” کە کەمینەیەکی موسڵمانی وڵاتی چینن، ئەندامەکانی جەستەیان دەرهێنراوە و کراون بە کاڵا و فرۆشراون.

توێژەران لە پێنج ناوچەی چین توێژینەوەکەیان ئەنجام داوە لەکۆی 28 ناوچە، ساڵی 2010 دەستیپێکردووە و 2018 کۆتایی هاتووە.

.

توێژینەوەکە دەڵێت، چین ملیارەها دۆلاری دەستدەکەوێت لە ئەنجامی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەوە، پڕۆسەکە تائێستاش بەردەوامە سەرباری ئەوەی کە ئەو  وڵاتە چەندین جار بەڵێنی چاکسازی داوە لە سیستمی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەوە.

.

هەرچەندە حکومەتی چین لە ساڵی 2015 ڕایگەیاندبوو کە چاکسازیی لە ڕێکارەکانی وەرگرتن و بەخشینی ئەندامەکانی جەستە دەکات و دەبێت بۆ لەمەودوا  ئەندامەکانی جەستە لەڕێگەی نەخۆشخانەکانەوە وەربگیرێت نەک لە ڕێگەی زیندانەکانەوە، بەڵام ئەو  چاکسازییانە تەنها ڕووکەشی بوون و تەنها بۆ پەردەپۆشکردن و شاردنەوەی ڕاستییەکان بوون.

.

توێژینەوەکە پشتی بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی “دادگای سەربەخۆی چین” بەستووە کە بارەگاکەی لە شاری لەندەنە.

.

مانگی ئەیلولی ڕابردوو توێژینەوەکە پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە لە جنیڤ، بەڵام “چاکسازییەکانی چین لە پرۆسەی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە تەنها  ماسکێک بووە بۆ بەردەوامبوون لەو کارە “.

.

دادگای سەربەخۆی چین کە سەرۆکى پێشوی داواکاریی گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سەرۆکایەتی دەکات دەریخستووە، “ماوەی 20 ساڵە چین بازرگانی بە ئەندامەکانی جەستەی زیندانییەکانەوە دەکات لە کەمینەی “ئیگۆر” و بەڵگەی تەواومان لەسەر ئەو پرسە هەیە”.

.

لای خۆشیەوە، حەمید سابی، پارێزەر لە دادگای سەربەخۆی چین لەوباریەوە دەڵێت: “بەڵگەمان لە بەردەستدایە کە سینگی قوربانییەکان هەڵدەدڕێن و ئەندامەکانیان دەردەهێنرێن و دەکرێن بە کاڵا و دەفرۆشرێن”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل