fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

چین داوای 145 ملیۆن دەمامک لە وڵاتێکی عەرەبی دەکات کە پێشتر بۆی ناردووە

17:31 سێ شه‌ممه‌ 04 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنگی بە وڵاتێکی ئابوری زەبەلاحی وەک چین هەڵچنیوە و بە دەست کەمی دەمامکەوە دەناڵێنێت، بۆیە داوای 145 ملیۆن دەمامکی لە میسرکردووە.

.

بە گوێرەی ماڵپەڕی”یوم ئەلسابع”ی میسری، عەلی عۆف، سەرۆكی ژوری دەرمان لە یەكێتی گشتییی ژورەكانی بازرگانی میسر ڕایگەیاندووە: “داوا لە كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكانی دەمامک كراوە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ژمارەیەكی زۆر لە بەرهەمەكانیان ڕەوانەی وڵاتی چین بکەن”.

.
عەلی عۆف ئاماژەی بەوەشكرد: “هەرچەندە ساڵانە میسر نزیكەی 60 ملیۆن دەمامک بەرهەمدەهێنێت، بەڵام هێشتا بەشی پێداویستی ناوخۆیی ناکات، چونکە ئەوان ساڵانە نزیكەی 180 ملیۆن دەمامک بەكاردەهێنن”.

.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پێش سەرهەڵدانی نەخۆشی كۆرۆنا، میسرسێ هێندەی بەرهەمی ناوخۆیی دەمامکیان لە چینەوە هاوردە دەکرد بۆ پڕکردنەوەی خواستی ناوخۆیی.

.

سەرۆكی ژوری دەرمان لە یەكێتی گشتی ژورەكانی بازرگانی میسر ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، نرخی دەمامک بە هەموو جۆرەكانیەوە دوو هێندە زیادی كردووە.

.

وتیشی: “ژمارەی بەرهەمی ناوخۆیی كەمامە لە میسر ناگاتە ئاستی خواستی بەكارهێنەران و زیاتریش خواست لەسەر كەمامەی چینی هەبوو كە نرخەكەی كەمتربوو لە نرخی كەمامە ناوخۆییەكان، بەڵام ئێستا بەهۆی قەیرانی ناوخۆییەوە هەوڵدەدەن وڵاتێكی دیكە بدۆزنەوە بۆ ئەوەی لەبری چین كەمامەیان بۆ بنێرێت”.

.
ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 28 وڵات تەشەنەی کردووە به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی 427 كه‌س ‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه ‌و زیاتر لە 20 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش گیرۆدەی نەخۆشییەکە بوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل