Shadow Shadow

چین ئامادەیە بۆ “دروستکردنی” هەشت وێستگەی ئەتۆمی لە ساڵێکدا

18:37 دوو شه‌ممه‌ 01 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

چین ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی هەشت وێستگەی ئەتۆمی هەیە، ئەوەش لە ئەگەری دەربڕینی ڕەزامەندی.

سەرۆکی دامەزراوەی نیشتیمانی چینی بۆ وزەی ئەتۆمی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، چین توانای دروستکردنی شەش بۆ هەشت وێستگەی ئەتۆمی هەیە لە ساڵێکدا، ئەوەش لە حاڵەتێکدا ئەگەر ڕەزامەندی لەسەر بدرێت و لە داهاتوودا ئەو وڵاتە بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی بۆ دروستکردنی وێستگەکانی.

ئەو بەرپرسە چینییە ئەوەشی ڕاگەیاندووە: “دروستکردنی ئەو ژمارە لە وێستگەی ئەتۆمی وا لە چین دەکات پابەندی بەڵێنەکەی بێت بۆ گەشەپێدانی وڵاتەکەی تا ساڵی 2030”.

چین ماوەی سێ ساڵە هیچ ڕەزامەندییەکی بۆ بوونیادنان و دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی دەرنەبڕیوە، لە ساڵدا جاوەڕوان دەکرێت ئەو وڵاتە سەرلەنوێ بڕیار بۆ بوونیادنانی وێستگەی دیکەی ئەتۆمی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی چین دەرببڕێت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل