fbpx
Shadow Shadow

چین؛ لەژێر فشارى خۆپیشاندەران فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ سەرجەم گەشتەکانی هەڵوەشاندەوە

21:11 دوو شه‌ممه‌ 12 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆی بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە هەڵوەشاندەوە.

.

ئاژانسی روسیا تودەی ئەمڕۆ (دووشەممە، 12ی ئابی 2019) بڵاویکردەوە “بەرپرسانی فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ کە گەورەترین فڕۆکەخانەی چینە، بەفەرمی سەرجەم گەشتە هاتووەکانی هەڵوەشاندەوە و تەنها ڕێگای بە گەشتی رۆیشتن و ئەو گەشتانە داوە کە تا کاتی دەرکردنی ئەو بڕیارە لەڕێدابوون بۆ هۆنگ کۆنگ”.

.

هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەوەیە کە لە هۆنگ کۆنگ چەند رۆژێکە بەردەوامە و گەورەترین قەیرانی مەترسیداری بۆ چین دروست کردووە.

.

روسیا تودەی باسی لەوەشکردوە “جوڵەی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای فڕۆکەخانەکە زۆر قەرەباڵغە و شوێنەکانی وەستانی ئوتومبێلەکان پڕبوون و خەڵکێکی زۆر هەیە کە دەیەوێت شارەکە بەجێبهێڵێت”.

.

بەرپرسانی هۆنگ کۆنگ رایانگەیاندوە “شارەکەیان بە قۆناغێکی مەترسیداردا تێدەپەرێت و پێویستیان بە نوێکردنەوەیەک هەیە لە سیستەمی سیاسیدا بۆ ئەوەی لەماوەیەکی نزیکدا کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بێت”.

.

ماوەی دوو مانگە دژی هەموارکردنەوەی یاسای رادەستکردنەوە لە هۆنگ کۆنگ خۆپیشداندان بەرێوەدەچێت.

.

ئەو یاسایەی کە خۆپیشاندانی لە دژ دەکرێت ڕێگا دەدات دانیشتووانی هۆنگ کۆنگ، ئەوانەی بە تۆمەتێک تۆمەتبارکرابن، بۆ رووبەڕووبوونەوەی سزاکان و دادگایکردن بۆ بەشەکانی دیکەی وڵاتی چین بنێردێنەوە و خۆپیشاندەران داوا دەکەن یاساکە رەتبکرێتەوە چونکە پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل