fbpx
Shadow Shadow

چیلى؛ هێزە ئەمنییەکان چاوى 250 خۆپیشاندەریان بریندار کرد

22:03 شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

هێزە ئەمنیەکانى چیلی بەشێوەیەکی توند ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و زیاتر لە 250  خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە چاویان بریندار کراوە.

.

 

نزیکەی مانگێکە لە چەند شارێکی وڵاتی چیلی لە ئەمریکای باشور بەهۆی زیادبوونی کرێی گواستنەوەی شەمەندەفەر و بوونی گەندەڵی، خۆپیشاندان دەستی پێکردوە و هێزە ئەمنییەکانیش بەشێوەیەکی توند ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە کە ناوەندەکانی مافی مرۆڤیان لەسەر ئاستی جیهان هێناوەتە سەر خەت.

.

یەکێک لەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامدراوە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی چیلیەوە، بەئامانجگرتنی چاوی خۆپیشاندەران بووە کە بەشیکی زۆرى خۆپیشاندەران چاوێک یان هەردوو چاویان بریندار کراوە و ئەو حاڵەتەش لەماوەی چەند رۆژی ڕابردودا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.

.

 

خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بەکارهێنانی چەکێک بریندار کراون کە گولەی پلاستیکی پێدەتەقێنرێت و لە یەک چرکەدا فیشەکەکە 100 مەتر دەڕوات.

.

هەروەها حکومەتی چیلی بەفەرمی ڕایگەیاند: “لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە بەهۆی فیشەکەوە 220 خۆپیشاندەر چاویان بریندار بوە”.

.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش بەفەرمی حکومەتی چیلی و پۆلیسی وڵاتەکەی بەوە تۆمەتبار کردوە کە ئەوان بەرپرسن لەو پێشلکاریانەی ڕوودەدات و پۆلیسی چیلی بە ئەنقەست ئەو کارە ئەنجام دەدات تا خۆپیشاندەر بترسێنێت”.

.

ئیریکا گیڤارا بەرپرسی هەردوو کیشوەری ئەمریکای باشور و باکوری ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندوە: “بەشێوەیەکی ئاشکرا پۆلیسی چیلی خۆپیشاندەرانی بە ئامانج گرتوە لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا و تا ئێستا 250 خۆپیشاندەر بریندارن”.

.

ڕێکخراوەکە داوایکردوە بەشێوەیەکی خێرا لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکاریانە بکرێت و ڕێگا نەدرێت دووبارە ببنەوە.

.

ماوەى دوو ڕۆژیشە خۆپیشاندەرانی چیلی بە بەستنی چاوێکیان خۆیان نمایش دەکەن و بەردەوامی بە خۆپیشاندانەکان دەدەن و دەیانەوەى بەو کارە حکومەتی وڵاتەکەیان شەرمەزار بکەن.

چیلى؛ هێزە ئەمنییەکان چاوى 250 خۆپیشاندەریان بریندار کرد چیلى؛ هێزە ئەمنییەکان چاوى 250 خۆپیشاندەریان بریندار کرد چیلى؛ هێزە ئەمنییەکان چاوى 250 خۆپیشاندەریان بریندار کرد چیلى؛ هێزە ئەمنییەکان چاوى 250 خۆپیشاندەریان بریندار کرد

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل