fbpx
Shadow Shadow

چیرۆکی ئەو ژن و پیاوەى خۆشەویستییەکەیان لەناو فڕۆکە ئۆکرانییەکەدا کۆتایی هات

13:28 یه‌ك شه‌ممه‌ 12 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ئەگەرچی چەند ڕۆژێک بەسەر کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لە ئاسمانی تاران تێپەڕی، بەڵام چیرۆکە کارەساتبارەکانی ئەو ڕووداوە وردە وردە دەستپێدەکەن و دەگەن بە خەڵک، کە یەکێک لەوانە، چیرۆکی خۆشەویستی دوو کەسە کە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک بوو هاوسەرگیریان کردبوو.

.

لە کۆی 176 سەرنشینی قوربانی نێو فڕۆکەکە کە ڕۆژی 8ی کانونی دووەمی 2020 کەوتەخوارەوە و سوپای پاسداران دانینا بەوەى بە هەڵە و بە موشەکی ئەوان خراوەتەخوارەوە، دوو کەسیان بەناوی موحسین ئەحمەدپور  و ڕۆژا ئازادیانی کە هەردوکیان بە ڕەگەز ئێرانین و خاوەنی ڕەگەزنامەی کەنەدین چیرۆکێکی کارەساتباریان هەیە، کاتێک موحسین لە گەشتەکە دواکەوت، ڕۆژا بە تەنها ڕۆشتەوە و بۆ هەتاهەتایە چیرۆکی خۆشەویستییان کۆتایی هات.

.

موحسین و ڕۆژا کە لە وڵاتی کەنەدا ژیاون، زیاتر لە پێنج ساڵ بووە خۆشەویستی یەکتری بوون و لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گەڕابوونەوە بۆ ئێران بۆ ئەوەی لەسەر شێواز و کلتور و ئاینیی خانەوادەکانیان لە ئێران هاوسەرگیری بکەن.

.

دوای کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمی هاوسەرگیرییەکەیان، بڕیاربوو ڕۆژی چوارشەممە موحسین و ڕۆژا پێکەوە بگەڕێنەوە بۆ شاری ئۆتاوا لە کەنەدا و هەردووکیشیان بلیتیان کڕیبوو، بەڵام پێش چەند کاتژمێرێک موحسین کارێکی تایبەتی بۆ دروست بووە، هەربۆیە ڕۆژا بە تەنها ڕۆشت و  موحسینیش ویستی بە فڕۆکەی داهاتوو بچێتە لای ڕۆژا.

چیرۆکی ئەو ژن و پیاوەى خۆشەویستییەکەیان لەناو فڕۆکە ئۆکرانییەکەدا کۆتایی هات

بریاربوو تەنها دوای چەند کاتژمێرێک ڕۆژا و موحسین یەک ببینەوە، بەڵام ئەو ماڵئاواییەی موحسین لە ڕۆژای کرد لەنێو فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی، بووە دوایین ساتی یەکتر بینینی ئەو دوو هاوسەرە و هەر لەو کاتەی کە موحسین لە فڕۆکەخانە بوو گوێی لە دەنگی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بوو کە هاوسەرەکەی تێدا بوو و ئیتر لەوێوە چیرۆکی خۆشەوستی موحسین و ڕۆژا کۆتایی هات.

.

بەرەبەیانی ڕۆژی 8ی کانونی دووەمی 2020، سوپای پاسدارانی ئێران لەئاسمانی تاران بە موشەکێکی بالیستی و بە هەڵە فڕۆکەیەکی جۆری “بۆینگ 737″ی هێڵی ئاسمانی ئۆکراینیای خستە خوارەوە کە فرۆکەکە دەیویست لە تارانەوە بەرەو کەنەدا بچێت و بەهۆیەوە 176 سەرنشین و کارمەندی فڕۆکەکە سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.

.

هەرچەندە سەرەتای بەرپرسانی ئێران ئامادەنەبوون هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە ئاشکرا بکەن، بەڵام دوای فشارەکانی حکومەتی کەنەدا و بەریتانیا، دوێنێ شەممە بەناچاری سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە بە هەڵە فڕۆکە ئۆکرانییەکەیان خستووەتەخوارەوە و ئامادەشن هەموو بەرپرسیاریەتییەکە لەئەستۆ بگرن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل