fbpx
Shadow Shadow

چیرۆکی ئەو پێشمەرگەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی دەستنوێژگرتندا کوژرا

21:38 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ڕزگاری لە قەزای خورماتوو کە لە دوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی حکومەتی عێراقەوە  کۆنتڕۆڵکراوە، تەقە لە پێشمەرگەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

.

ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی ناوچەی خورماتوی سەر بە لقی 22ی کەرکوکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “پێشمەرگەکە ناوی سالار سابیر و خەڵکی قەزای خورماتو بوو، پاسەوانی تایبەتی من بوو، ماوەیەکی زۆرە پێکەوە کار دەکەین و کەسێکی زۆر باش و بێ کێشە بوو”.

.

ئەرسەلان عەلی ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەمڕۆ کاتژمێر 5:40 خولەکی سەرلەبەیانی کە هەستاوە بۆ نوێژی بەیانی، چووە لە حەوشەکەیان دەستنوێژ بگرێت، بەڵام لەو کاتەدا چەند چەکدارێک لە سەربانی ماڵەکەیەوە تەقەیان لێکردووە و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە”.

چیرۆکی ئەو پێشمەرگەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی دەستنوێژگرتندا کوژرا

.

بەرپرسی ناوچەی خورماتوی پارتی باسی لەوەشکرد کە “ئەو کارەی کراوە کارێکی تیرۆرستی ترسنۆکانەیە و ئێمە بەهەموو شێوەیەک دژی دەوەستینەوە و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی عێراق و هێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچەیەین”.

.

هاوکات محەمەد ئەمین، خاڵۆزای سالار بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەو هیچ کێشەیەکی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبوو، لەکاتی ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017دا خورماتوی جێهێشت و بە ئاوارەیی ڕووی کردە هەولێر، دواتریش پێکەوە لە چەمچەماڵ خانوومان بەکرێ گرت، بەڵام بەهۆی کەمی موچەکەی و خراپی باری داراییەوە پێش شەش مانگ بڕیاری دا بگەڕێتەوە خورماتوو بۆ ئەوەی لە ماڵەکەی خۆیدا بژی و هیچ کێشەیەکی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبوو”.

.

لەلایەکی ترەوە، لقی ٢٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هه‌ڤال سالار سابیر محەمەد، پێشمەرگەی بارەگای لقمان‌ و به‌ ناهه‌ق شەهیدیان کردووە، ئێمە لە كاتێكدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەین، هاوكات بە توندی سەركۆنەی ئەو تاوانە نامرۆڤانه‌ تیرۆرستیه‌ دەکەین”.

.

ئاماژە بەوەشکراوە کە “به‌رپرسیارییه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ده‌خەینه‌ ئه‌ستۆی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدار و دەزگا ئاسایشییەكانی سنورەکە و داوایان لێ ده‌كه‌ین بە زووترین کات هه‌وڵه‌كانیان بخەنه‌گه‌ڕ بۆ ئاشكراكردنی ئەو دەستە گوماناوی و تاوانكارییه‌، بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆیان بگەن”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل