fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

چۆن باسى ڕوداوەکە و بەرهەڵستی بەرپرسان دەکات؟

چیرۆکی ئەو پزیشکەی بۆ یەکەمجار کۆرۆناى نوێى ئاشکرا کرد.. چی بەسەرهات؟

21:24 سێ شه‌ممه‌ 04 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ئەو پزیشکە چینیەى بۆ یەکەمجار بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێى ئاشکراکرد ئێستا خۆى توشبوى ڤایرۆسەکەیە و لە نەخۆشخانە کەوتوە.

.

سەبارەت بە ئاشکراکردنیشى، لی وینلیانگی تەمەن 34 ساڵ دەڵێت، لە ڕیگەى بەرنامەى WeChatەوە بە هاوڕێکانى وتوە کە بە نهێنى کەسوکاریان ئاگادار بکەنەوە بەڵام نامەکە بڵاوکراوەتەوە و دەسەڵاتداران پێیان زانیوە و پۆلیس بانگهێشتى کردوە، پاشان تۆمەتبار کراوە بە بڵاوکردنەوەى پڕوپاگەندە”.

..

پزیشکەکە بەم شێوەیە بەسەرهاتەکەى دەگێڕێتەوە، “ڕۆژى 31ی کانونی یەکەمی 2019،  بە هاوڕێکانى کە دەرچوى کۆلێژى پزیشکین وتوە حەوت کەس بە جۆرە ڤایرۆسێک توشبوون کە لە ڤایرۆسى سارس دەچێت و ئەوەش لە بازاڕى خواردنە دەراییەکاندا بووە، توشبووەکان لە نەخۆشخانە جیاکراونەتەوە، لەڕێگەى بەرنامەى WeChat ەوە ئەوەى پێوتون کە کەسە نزیکەکانتان ئاگادار بکەنەوە”.

.

ئەو پزیشکە کە ئێستا توشبوى ڤایرۆسەکەیە و لە نەخشخانەیە لە گێڕانەوەى بەسەرهاتى خۆى بەردەوامە و دەڵێت: “بەپێى ئەو لێکۆڵینەوانەى ئەنجامم دا بۆم دەرکەوت ڤایرۆسەکە جۆرێکى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنایە، تەنها ویستم کە هاوڕێکانم ئاگادار بکەمەوە لەوەى ئاگایان لەخۆیان بێت.”

چیرۆکی ئەو پزیشکەی بۆ یەکەمجار کۆرۆناى نوێى ئاشکرا کرد.. چی بەسەرهات؟

دواى چەند کاتژمێرێک چەند بەشێک لە نامەکەى وینلیانگ بڵاوبویەوە و تەنانەت ناوەکەشى نەشاردرابوەوە و ئەو کاتەش زانیویەتى کە بابەتەکە لە کۆنترۆڵدا نەماوە و لەوانەیە بەهۆیەوە ئەوەوە سزا بدرێت.

.

بەپێى راپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان، دواى بڵاوبونەوەى نامەکە ئەو پزیشکە لەلایەن پۆلیسى ووهانەوە بە بڵاوکردنەوەى پڕوپاگەندە تۆمەتبار کرا و یەکێک بوو لەو کەسانەى کە بونە ئامانجى دەسەڵاتدارانى شارەکە.

.

وینلیانگى تەمەن 34 ساڵ ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە “ڕۆژى شەممەى رابردوو دڵنیا بووەتەوە کە توشبوى ڤایرۆسەکەیە.”

.

نامەکەى ئەو پزیشکە شەپۆلێکى توڕەیى لاى هاوڵاتیان دروست کردوە و چاودێرى دەوڵەت بۆ ڤایرۆسەکان بە دواکەوتن لە ئاگادارکردنەوەى خەڵک تۆمەتبار دەکەن.

.

هەر ئەو ڕۆژەى وینلیانگ نامە ئاگادارکەرەوەکەى بۆ هاوڕێکانى نارد، لیژنەى تەندروستى ووهان ئاگاداری نامەیەکى بەپەلەى ئاراستەى دامەزراوە پزیشکیەکانى شارەکە کردوە بەوەى کە ژمارەیەک حاڵەتى توشبون بە هەوکردنى سیەکان لەبازاڕى خواردنە دەریاییەکانى شارەکە تۆمار کراوە و لە ئاگادارینامەکەدا ئەوەش هاتوە (ڕێگە بەهیچ دامەزراوە و کەسێک نادرێت بەبێ ڕێگەپێدان زانیارى دەربارەى چارەسەرى ڤایرۆسەکە بۆ ڕاى گشتى بڵاوبکاتەوە).

.

ئەو پزیشکەى ووهان کە نوسراوێکى دانپێدانانى پێ واژۆ کراوە بۆ ئەوەى دواتر هیچ کارێکى نایاسایى نەکات، دەڵێت: “دەترسام لەوەى دەستگیر بکرێم و ئەوەش ببێتە جێى نیگەرانى خێزانەکەم، بەڵام دواى یەک کاتژمێر ئەو بەڕێوەبەرایەتیەى پۆلیس کە بانگیان کربوم ڕێگەیاندا بڕۆم.”

.

لە ڕۆژى 10ی کانونی دووەمی 2020، وینلیانگ لەکاتى چارەسەرکردنى کەسێکى توشبوو بە کۆرۆنا توشى ڤایرۆسەکە بوو، دواى ڕۆژێک نیشانەکانى دەرکەوتن و دوو ڕۆژ دواتر گوازرایەوە نەخۆشخانە و بارودۆخى زۆر خراپ بوو، دەستکرا بە چارەسەرکردنى بەڕێگەى چارەسەرى ئۆکسجینى و ڕۆژى 2ی شوباتیش  دڵنیا کرایەوە کە توشی کۆرۆنا بووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل