fbpx
Shadow Shadow

"میلیشیاکانى سەربە تورکیا بەرلەوەى شەهیدی بکەن دەستدرێژییان کردووەتە سەرى"

چیرۆکى شەهیدکردنى هەڤرین خەلەف

18:13 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

تا ئێستا گرێکوێرەی شەهیدکردنى هەڤرین خەلەف، ئەمینداری گشتی پارتی سوریای دواڕۆژ نەکراوەتەوە، بۆچونی جیاوازیش لەسەر ڕوداوەکە هەیە، چیرۆکی دژبەیەکیش لەسەر شەهیدکردنى ئەو سیاسەتمەدارە کوردە لە توڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەتەوە، بە پلەی یەکەمیش گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا تۆمەتبارکراون.

,

بەگوێرەی سەرچاوەکانی پارتی سوریای دواڕۆژ، هەڤرین خەلەف، لە ڕۆژی شەممە 12ى تشرینی یەکەمی 2019، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی پارتەکەیدا کردووە لە شاری حەسەکە، دوای تەوابوونی کۆبوونەوەکەش لە رێگای گەڕانەوەدا لەنزیک شاری قامشیلۆ کەوتوەتە ناو بۆسەیەکی گروپە میلیشیاکانى سەربە تورکیا و دەستبەجێی لەگەڵ شوڤێرەکەی و پاسەوانێکی لەلایەن ئەو چەکدارانەوە گولەباران کراون و شەهید بوون.

,

پڕۆسەی کوشتنی هەڤرین خەلەف لەڕێگەی بەئامانجکردنی ئۆتۆمبێلەکەیەوە بوە،  لەڕێگەی تەقاندنەوەی بۆمبێکی چنێردراو لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی نێوان شاری حەلەب و قامیشلۆ، ئەمەش وایکردووە شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵ لەدەستبدات و لە ئاکامدا لەلایەن چەکدارانی گروپە میلیشیاکانى سەربە تورکیاوە بەدیلبگیرێن لە دوایشدا گولەبارانیان بکەن.

,

هاوکات لەگەڵ ئەم چیرۆکەدا، چیرۆکێکی دیکەش هەیە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەتەوە، کە باس لەوە دەکات: “هەفرین دوای ئەوەی لە بۆسەیەکدا دەستبەسەر دەکرێت، لەلایەن چەکدارانی گروپەکانی سەربە تورکیاوە بۆ چەند جارێک دەستدرێژی سێکسی دەکرێتەسەر و لە دواییشدا بەبەرد دەیکوژن”.

,

گرتە ڤیدیۆیی ساتەوەختی کوشتنی هەڤرین خەلەف و دوو یاوەرەکەی لە تۆڕى کۆمەڵایەتی تیلیگرام بڵاوبوەتەوە، تیایدا یەکێک لە چەکدارەکان هاواردەکات و دەڵێت: “من کوشتم ئێمە ‘لیوای سولتان’ین”، ئەو لیوایەش یەکێکە لەو گروپانەی کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی لێدەکرێت.

,

بەڵام ڕۆژنامەى “یەنى شەفەق”ى تورکى ئەوەى یەکلاکردەوە کە گومانەکان ڕاستین و میلیشیاکانى سەربە تورکیا ئەمینداری گشتی پارتی سوریای دواڕۆژییان کوشتوە، ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەکردووە، “پرۆسەى کوشتنى هەڤرین پڕۆسەیەکی سەرکەوتو بوە”.

,

هەر لەوباریەوە، ڕوانگەی سورى بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەی ئاشکراکردووە، هەڤرین تەنها کەس نەبوە لەو پڕۆسەیەدا کوژراوە، بەڵکو لەگەڵ ئەودا نۆ هاوڵاتی دیکەی سیڤیل لەلایەن ئەو چەکدارانەوە لە هەمان کات و ساتدا گولەباران کراون.

,

هەڤرین خەلەف، لەدایکبووی ساڵی 1984ە و کۆلێژى ئەندازیاری کشتوکاڵی تەواوکردووە، لە هەرێمی جزیرە چەندین پۆستی پێدراوە، لە ساڵی 2016 بوەتە سەرۆکی دەستەی وزە، لە 27ی ئاداری 2018 لەلایەن هەسەدەوە هەڵبژێردراوە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی پارتی سوریای دوارۆژ.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل