fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

چیرۆکى دروستکردنى دوو هەزار گۆڕ لە شارى قوم پێش گەیشتنى کۆرۆنا

14:58 چوار شه‌ممه‌ 26 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

دروستکردنى گۆڕێک بۆ دوو هەزار مردوو لە شارى قومى ئێران پێش گەیشتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا گومانى خەڵکەکەى بەدواى خۆێدا هێناوە بەتایبەت دواى ئەوەى بڕیاردراوە مردنى کۆرۆنا لەو گۆڕستانە بەخاک بسپێردرێت.

.

نزیکەى سێ مانگ پێش ئێستا، عەبدولحەمید وەکیلى، بەڕێوەبەرى گشتیی “ئارامگاکانى بەهەشتى مەعسومە” لە شارى قوم باسى لە دروستکردنى دوو هەزار گۆڕ کرد لە “ناوچەى قەیرانەکانى گۆڕستانى بەهەشتى مەعوسمە”، ئەوکات کەسێک بیرى بۆ لاى ئەوە نەدەچوو گۆڕستانى قەیرانەکان بۆچى؟ نازانرێت ئایا وەکیلى بە هاتنى بەڵاکەى زانیووە کە کۆرۆنایە و  دەبێتە هۆى مردنى دەیان کەس، یاخود ئەو پلانە وەکو بەرپرسانى شارەکە بیریان بۆ بەرفراوانى گۆڕستانە کردووەتەوە. 

.

بەڵام ئەمڕۆ عەبدولحەمید وەکیلى بە میدیاکانى وڵاتەکەى ووتوە، قوربانیانى کۆرۆنا لە گۆرستانى بەهەشتى مەعسومە بەخاک دەسپێردرێت، بەو لێدوانەشى گومانى ئەو ڕوداوەى زیاتر بەلاى خۆیدا ڕاکیشاوە.

.

وەکیلى وتوشییەتى، تەرمى ئەوانەى بەهۆى کۆرۆناوە مردوون لە کەش و هەوایەکى گونجاودا و بەپیى دەستورى شەرعى لە گۆڕستانى بەهەشتى مەعسومەدا بەخاک دەسپێردرێن، پەسەندکردنى تەرمى شارەکانى تر لە گۆڕستانەکەدا لەنێوان ڕەتکردنەوە و پەسەندکردنەوەدا دەمێنیتەوە.

.

وتەکانى ئەو بەرپرسەى شارى قوم لەکاتێکدایە، بەهۆى پێگەى شارەکە و پەیوەندییە توندتۆڵەکانیدا ئەو شارەدا لەگەڵ چین، یەکەم حاڵەتى مردن بەهۆى کۆرۆنا لە ئێراندا لە شارى قومەوە تۆمارکرا و دواتر لەلایەن پەرلەمانتارێکى نوێنەرى شارەکە لە پەرلەمانى ئێران باس لەوە کرا دۆخى تەندروستى لە شارى قوم لەژێر کۆنترۆڵى دەوڵەت دەرچووە و ڕۆژانە 10 کەس بەو هۆیەوە دەمرن.

چیرۆکى دروستکردنى  دوو هەزار گۆڕ  لە شارى قوم پێش گەیشتنى کۆرۆنا

گومانەکانى خەڵکى لەسەر وتەکانى بەڕێوەبەرى گۆڕستانى بەهەشتى مەعسومە لەوەدایە، شارى قومم پەیوەندییەکى توندتۆڵى لەگەڵ چیندا هەیە بە تایبەتى لەلایەن زانکۆى مستەفاى عالمیەوە خوێندکاران بەمەبەستى بڵاوکردنەوەى ئاینى ئیسلام دەنێردرێنە وڵاتان و لەو ڕێگەیەشەوە خوێندکارانى وڵاتانى تر سەرەنجیان ڕادەکێشرێت بۆ ئەوەى بێن لەو زانکۆیە بخوێنن بۆیە ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى خوێندکارانى چینى دەچنە شارەکە بۆ خوێندنى ئاینى.

.

قەرەباڵغى و هاتوچۆى خوێندکارانى چینى لەنێوان وڵاتەکەیان و شارى قومدا ترسى ئەوەى خستووەتە دڵى هاوڵاتیانى شارەکەوە هەر لەگەڵ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکەدا لە چین بەرپرسانى شارەکە بە چیرۆکەکەیان زانیبێت بۆیە گۆڕستانیان بۆ ئامادە کردبێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل