fbpx
Shadow Shadow

چیرۆکى ئەو کەسە بیرکۆڵەى بو بە ئەستێرەیەکى درەوشاوەی هۆڵیوود

21:26 یه‌ك شه‌ممه‌ 04 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

فیلمى زە پیونیت بوتەر فاڵکۆن (the peanut butter falcon) بووە دەروازەیەک بۆ ئەکتەرێکى “بیرکۆڵ” کە بچێتە ناو هۆڵیوودەوە و وەک ئەستێرەیەکى درەوشاوە ببیندرێت.

,

زۆرجار بۆ ڕۆڵبینینى کەسایەتییەکى خاوەن پێداویستى تایبەت ئەکتەرە تەندروست و ئاساییەکان ڕۆڵدەبینن، بەڵام بۆ فیلمى زە پیونیت بوتەر فاڵکۆن کارەکە پێچەوانەبوو، بەجۆرێک زاک گۆتساگن کە خۆى کەسێکى بیرکۆڵە، ڕۆڵى کەسێکى بینى کە لە فیلمەکەدا بەهەمان شێوە بیرکۆڵە.

,

گۆتساگن ڕۆڵى سەرەکى دەبینێت لەو فیلمەدا، کە چیرۆکى فیلمەکە باس لە گەنجێک دەکات کە لە خانووى سەرپەشتیاران هەڵدێت بۆ ئەوەى خەونەکەى بەدی بێنێت و ببێت بە زۆرانبازێکى لێهاتوو، لەوکاتەدا گەنجێک دەناسێت و دەبن بە هاوڕێ، بۆیە گۆتساگن بە باشترین جۆر ڕۆڵى کەسى سەرەکى فیلمەکە دەبینێت و دەبێتە جێى سەرنجى هۆڵیوود.

,

ئەم فیلمەش یەکێکە لەو چەند فیلمە کەمەى کە هۆڵیوود تیایدا ڕۆڵ بە کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت هاوشێوەى ئەم گەنجە بیرکۆڵە دەدات، دەرهێنەرانى فیلمەکەش ئاماژەى بەوەکردووە، یەکەمجار کە چاوییان بە گۆتساگن کەوتووە لە سەربازگەى خاوەنپێداویستە خۆبەخشەکان، ئەوکات بە دەرهێنەرەکانى وتووە، دەیەوێت ببێت بە ئەستێرەیەکى سینەمایی.

,

ئەو داوایەش واى کرد، دەرهێنەرانى فیلمى زە پیونیت بوتەر فاڵکۆن، بیر لە دروستکردنى چیرۆکێک بکەنەوە کە ڕۆڵى ئەکتەرى سەرەکى بدات بە گۆتساگنى خاوەن پێداویستى تایبەت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل