fbpx
Shadow Shadow

"زاناى ساختە"

چیرۆکى ئەو کچەى جیهانى هەڵخەڵەتاند

10:54 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

کچێکى گەنجى یۆنانى كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كات زاناى چه‌ند بوارێكى جیاوازه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك خه‌ڵات و ڕێزلێنانى نێو ده‌وڵه‌تى پێبه‌خشراوه‌، دواى به‌دواداچونێك ده‌رده‌كه‌وێت كاره‌كانى ساخته‌ن و هیچ بنه‌مایه‌كى زانستیان نییه‌ و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌شى كه‌ باسى لێوه‌ ده‌كات ئه‌نجامینه‌داون و به‌شێك له‌بانگه‌كانیشى پڕۆژه‌ى وه‌همین.

.

بەپێی ماڵپەڕى بی بی سی، له‌ ئێستادا یۆنانیه‌كان سه‌رقاڵى ئاشكرا كردنى چیرۆكى زانا ساخته‌كه‌ن كه‌ ته‌مه‌نی 31 ساڵە‌.

.

به‌درێژاى چه‌ند ساڵیكه‌ ئه‌لینى ئه‌نتۆنیادۆ له‌میانى چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا له‌گه‌ڵ میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى وا خۆى پیشانده‌دات كه‌ توێژه‌ره‌ له‌ئاژانسى ناسا و پسپۆِرى پزیشكیه‌ له‌چاندنى ئه‌نداماندا و چالاكێكى دڵسۆزى دژه‌ دزینى ئه‌ندامانى جه‌سته‌ و ڕاهێنه‌رى بوارى ئاسمانییه‌.

.

به‌ڵام دواى به‌دواداچوون بۆ چه‌ند چالاكیه‌كى ده‌رده‌كه‌وێت میدیاكان كه‌وتوونه‌ته‌ هه‌ڵه‌وه‌ و وته‌كانیان پشتڕاستنه‌كردووه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ى ده‌ستكه‌وت و نازناوه‌ زانستیه‌كانیه‌وه‌.

.

له‌م مانگه‌شدا له‌لایه‌ن وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى یۆنانه‌وه‌ له‌مه‌راسمێكى فه‌رمیدا ڕێزلێنانێكى زانستى پێبه‌خشرا.

چیرۆکى ئەو کچەى جیهانى هەڵخەڵەتاند

دوابه‌دواى مه‌راسیمه‌كه‌، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ وێنه‌ى چالاكیه‌كه‌ى له‌هه‌ژماره‌كه‌ى فه‌یسبوكى بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و له‌سه‌ر زارى ئه‌لینیه‌وه‌ ده‌ڵێت ” ده‌توانیت ببیته‌ هه‌ر شتێك كه‌ خه‌ونى پێوه‌ ده‌بینیت”.

.

ئه‌و ڕوداوانه‌ پاڵى به‌كۆمه‌ڵیك زاناى یۆنانیه‌وه‌ نا به‌دواداچون بۆ دروستى چیرۆكه‌كه‌ بكه‌ن، دواى په‌یوه‌ندیكردن به‌چه‌ند ده‌زگایه‌كه‌وه‌ كه‌ ئه‌لینى ناوی بردوون، چه‌ند هه‌وڵێكى مامۆستایه‌كى به‌ڕه‌گه‌ز یۆنانى له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانى فه‌ره‌نسا، چیرۆكى ژنه‌ زانا ساخته‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌ ئاشكرا بووە.

.

ئه‌لینى ئه‌نتۆنیادۆ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه‌ ئه‌ندامى تیمێكى نێوده‌وڵه‌تیه‌ بۆ چاندنى ئه‌ندام بۆ كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان و به‌شدارى چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى سه‌ركه‌وتووى له‌و باره‌وه‌ كردووه‌، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه‌، كاتێك ئه‌و خوێندكارى كۆرسى خوێندنى باڵا بووه‌ له‌زانكۆى له‌نده‌ن، ڕۆڵیكى ئه‌وتۆى له‌پرۆسه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریدا نه‌بووه‌، له‌و ساڵه‌شدا كه‌ ئه‌و خوێندكار بووه‌ ته‌نها نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ چاندنى ئه‌ندامێكى ده‌ستكرد بۆ نه‌خۆشیه‌ك كراوه‌ و سه‌ركه‌وتووش نه‌بووه‌.

.

ساڵى 2016 ئاژانسى بى بى سى ڕوداوه‌كه‌ى بۆ هه‌ڵه‌ى ئه‌و توێژه‌ره‌ى كه‌سه‌رپه‌رشتى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ى كرد گه‌ڕانده‌وه‌، به‌ڵام چه‌ند سالێك دواى ڕوداوه‌كه‌ ئه‌لینى ئه‌نتۆنیادۆ به‌میدیاكانى یۆنانى ڕاگه‌یاندبوو كه‌ ژیانى نه‌خۆشه‌كه‌ى له‌مردن ڕزگاركردووه‌ و ئێستا سه‌رقاڵى ژیانى ئاسایى خۆیه‌تى.

.چیرۆکى ئەو کچەى جیهانى هەڵخەڵەتاند

ئه‌نتۆنیادۆ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه‌ چه‌ند ساڵێك وه‌كو توێژه‌ر له‌ئاژانسى ناسا كارى كردووه‌، به‌ڵام به‌دواداچوونه‌كان ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌شدارى خولێكى هاوینه‌ى ئاژانسه‌كه‌ى كردووه‌ و چه‌ند وێنه‌یه‌كیشى له‌نێو ده‌زگاكه‌دا گرتووه‌ كه‌ لۆگۆى ئاژانسه‌كه‌ى پێوه‌ بووه‌، ئاژانسه‌كه‌ش ڕه‌تیكردووه‌ته‌وە ئه‌و كه‌سه‌ كارى له‌گه‌ڵ كردبێتن به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ به‌ڵكو چه‌ند چالاكیه‌كى له‌ڕێگه‌ى كه‌سى نێوه‌ندگیره‌وه‌ بۆیان ئه‌نجامداوه‌.

.

یه‌كێكى تر له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى كه‌ ئه‌لینى بۆ میدیاكانى خستووه‌ته‌ ڕوو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بڕوانامه‌ى دكتۆراى به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ بڕوانامه‌ى ماسته‌ره‌ نه‌ك دكتۆرا.

.

ئه‌نتۆنیادۆ وتویه‌تى به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیایەكه‌ به‌ناوى “چاندنى ئه‌ندامانى جه‌سته‌‌” كه‌ تایبه‌ته‌ به‌دروستكردنى جه‌سته‌ى ده‌ستكرد، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه‌، كۆمپانیایه‌ك به‌و ناوه‌وه‌ بوونى نییه‌ و ئه‌و سایته‌ش كه‌ به‌و ناوه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كارناكات.

چیرۆکى ئەو کچەى جیهانى هەڵخەڵەتاند

چه‌ند ساڵیكه‌ میدیاكانى یۆنان وه‌كو عه‌قڵیكى مه‌زن ناوزه‌دى ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش واى كردبوو كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به‌دروستكردنى یارى منداڵان ، باربیه‌ك له‌شێوه‌ى ئه‌لینى دروستبكه‌ن و له‌سه‌ر ئاستى سیاسیش،چه‌ند حزبێكى یۆنانى له‌نێو دیارترین كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كانى وڵاته‌كه‌یاندا وێنه‌كه‌یان هه‌ڵواسیوه‌.

.

له‌وه‌ڵامى به‌درۆخستنه‌وه‌ى بانگه‌شه‌كانیدا، ئه‌لینى ئه‌نتۆنیادۆ وێنه‌ی ڕێزلێنانێك كه‌ له‌لایه‌ن ناساوه‌ پێبه‌خشراوه‌ له‌هه‌ژماره‌كه‌ى فه‌یسبوكى بڵاو كرده‌وه‌ و نوسیویه‌تى :” هه‌موو ڕۆژێك شتێكى نوێ له‌میانى به‌شداریكردنم له‌ پرۆژه‌ گه‌وره‌ بچوكه‌كانى ناسادا وه‌كو پرۆژه‌ى چاندنى زیره‌كى ده‌ستكرد….فێر ده‌بم”

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، ئامانجى ئه‌وه‌ نیه‌ كێ به‌ركێى مامۆستا ئه‌كادیمیه‌كانى تر بكات و هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى خۆى به‌ كاره‌كانى ئه‌وان كه‌چه‌ندین ساڵه‌ پێوه‌ى سه‌رقاڵن به‌راورد بكات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل