Shadow Shadow

ئەو چرکەساتەى فرمێسکەکان بەهۆى دڵخۆشییەوە لەچاوەکان دێنە خوارێ

چیرۆکى ئەو وێنەى کاردانەوەى بەدواداهات

11:40 پێنج شه‌ممه‌ 04 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

دایکێک لە ویلایەتێکى ئەمریکا، وێنەى کوڕە هەشت ساڵانەکەى بڵاوکردەوە کە پیرۆزبایی دەرچوونى لە خوشەکە پێنج ساڵانەکەى دەکات، وێنەکە لە سۆشیال میدیا کاردانەوەى زۆرى بەدواداهات، بابزانین ئەو چیرۆکە چییە؟.

.

ئۆندێرا و ماتیۆ سمیس، کە وێنەکەیان لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە بەو جۆرە باسیان لە چیرۆکى وێنەکە کردووە، کاتێک کە کوڕەکەیان ڕوبەڕوى خوشکەکەى ڕۆشتووە، بۆ ئەوەى باوەشى پیادا بکات و پیرۆزبایی لێبکات کە لە باخچەى ساوایان بڕوانامەى دەرچوونى وەرگرتووە، بەڵام تەنها باوەشێک نەبووە بەڵکو کوڕەکەیان چەند وشەیەکى وەک هاندان بە خوشکەکەى وتووە.

.

“من شانازیت پێوە دەکەم”، کوڕەکە بە خوشکەکەى وتووە، دواتر کچەکە دەستى بە گریان کردووە و ڕایکردووە بۆ لاى دایک و باوکى.

.

باوکى چارلى کچە پێنج ساڵانەکە، پرسیاری لە کچەکەى کردووە، لەبارەى ئەوەى براکەى چی پێ وتووە کە ئەو بەو جۆرە دەگرییەت، کچەکە بەدەم گریانەوە وتویەتى: “من تەنها زۆر دڵخۆشم”.

.

ئۆندێرا سمیس لەبارەى پەیوەندیى نێوان کچ و کوڕەکەى ئاماژەى بەوەکردووە، کە زۆر یەکییان خۆشدەوێت و پەیوەندییەکى توندوتۆڵیان هەیە، “ئەو قسانەى دێرێکى براى کە تەنها تەمەنى هەشت ساڵە زۆر گەورەیە و قورسە بۆ منداڵێک بیکات، بۆیە وەک برایەکى گەورە دەرکەوتووە و ئەوەش جێگاى شانازى بووە”.

.

لەوکاتەدا کە خوشک و برا منداڵەکە باوەشیان بەیەکدا کردووە و دەگرین، دایکیان وێنەى گرتوون و لە ئینستاگرام بڵاوى کردووەتەوە، بەوەش هەزاران کەس وێنەکەیان دووبارە بڵاوکردووەتەوە و کۆمێنت و بەشدارییەکى زۆرى بۆ هاتووە، میدیاکانى ئەمریکاش وەک چیرۆکێکى سەرنجڕاکێش باسیان لەو بابەتە کردووە.

.

دایکى دێرێک و چارلى، لەبارەى ئەوە بەشدارییە زۆرەى خەڵکەوە دەڵێت: “زۆر دڵخۆشم بەوەى چیرۆکى خێزانەکەم لەناو خەڵکدا وەک نمونەیەکى خۆشەویستى خێزانى باسی لێوە کراوە”.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل