ناس کورد-
چیا و نما کوڕانى نەوشیروان مستەفا، سیاسەتمەدارى دیارى کورد و رێکخەرى کۆچکردووى بزوتنەوەى گۆڕان، راگەیەندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە و جەخت لەسەر بەردەوامبوونیان لەسەر رێبازەکەى باوکیان، دەکەنەوە.
.
راگەیەندراوە هاوبەشەکەى چیا و نما نەوشیروان، بەبۆنەى ساڵڕۆژى دامەزراندنى بزوتنەوەى گۆڕان بڵاوکراوەتەوە لەکاتێکدایە کە ئەوان هیچ پۆستێکى حزبییان لەو بزوتنەوەیەدا نییە و بەر لە راگەیەندراوەکەى ئەوان بزوتنەوەى گۆڕان راگەیەندراوێکى فەرمى بەو بۆنەیەوە بڵاوکردەوە.
.
لەراگەیەندراوەکەى چیا و نما نەوشیروان، ئاماژە بەوە کراوە، لهدواى وهفاتى نهوشیروان مستهفا، جارێکی تر هەندێک کەس و لایەن کەوتنە پیلانگێڕی و نانەوەی ئاژاوە و دەستێوەردان لە بزوتنەوەکە و فاڵی ئەوەیان دەگرتەوە، کە گۆڕان کۆتایی هاتووە و خەڵک متمانەی پێ نادات یاخود دەیانوت گۆڕان دوای هەڵبژاردنی 30 ئەیلولی 2018 هەڵدەوەشێتەوە.
.
ئاماژە بەوەش دەکەن، موئامەرە و پڕوپاگەندە و بوختان و فشاری میدیایی، قەیرانی دارایی و بایکۆت و ساختەکاری و هەڵکوتانە سەر گردەکە، و جێهیشتنى ژمارهیهك لههاوڕێیان لهنیوه ڕێگا بزوتنەوەی گۆڕان توانی بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە لەسەر پێی خۆی بووهستێت.
.
چیا و نما، بە وتەیەکى نەوشیروان مستەفا کۆتایى بە راگەیەندراوەکەیان هێناوە و ئاماژەیان بەوە کردووە، تا گهنجێكى حهماسیى مابێت بهئاڵایهكى نیلیهوه گۆڕانیش دهمێنیتهوه.
.
راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر بزوتنەوەى گۆڕان بەبۆنەى تێپەڕبوونى 10 ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
لەراگەیەندراوەکەى گۆڕاندا ئاماژە بەوە کرابوو، بزوتنەوەی گۆڕان شێوازی کاری حیزبایەتی و ململانێی چهکداری گۆڕی بۆ خهباتی مهدهنی و پەرلەمانی و مۆدێلێکی نوێی حیزبایەتی داهێنا.
.
لەبەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا، جەختکراوەتەوە، بەشداریی گۆڕان لە ئێستا و رابردودا لە حکومەت، له پێناوی چاکسازیدا بووە.
.