fbpx
Shadow Shadow

"کۆبوونەوەکانى لەناو مینی پاسی پڕ لە سەوزە ئەنجامدەدا"

چۆن یاریدەدەرەکەى شوێنى خۆحەشاردنى بەغدادى ئاشکراکرد؟

09:07 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

دوو سەرچاوەی باڵای ئەمنی عێراق ئاشکرایانکردووە کە یەکێک لە یاریدەدەرە باڵاکانی ئەبوبەکر بەغدادی، دەستی هەبووە لە ئاشکراکردنی شوێنەکەیدا بۆ دەزگا سیخوڕییەکانی عێراق و لەڕێگەی ئەوەوە توانیویانە شوێنى بەغدادی بدۆزنەوە.

.

یەکێک لەو سەرچاوە ئەمنیانە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئیسماعیل عیساوی، کە یەکێک بووە لە یاریدەدەرەکانى ئەبوبەکر بەغدادی، هاوکارییەکی زۆری دەزگا ئەمنییە سیخوڕییەکانی عێراقی کردووە بۆ دۆزینەوەی شوێنی خۆحەشاردانی بەغدادی.

.

بەوتەى سەرچاوەکان “عیساوی زانیاری و جێگەی پێنج لە کەسە زۆر نزیکەکانی بەغدادی لە سوریا ئاشکراکردووە، کە بەردەوام پەیوەندییان هەبووە و سەردانی بەغدادیان کردووە”.

.

ئیسماعیل عیساوی ئاشکرایکردووە، زۆرجار بەغدادی کۆبوونەوە گرنگەکانی خۆی و کەسە نزیکەکانی لەنێو مینی پاسی پڕ لە سەوزەواتدا ئەنجامداوە، بەمەبەستی ئاشکرانەبوونی.

.

عیساوی، یەکێک بووە لە پێنج یاریدەدەرە باڵاکەی بەغدادی و دوای ئەوەی لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکراوە، ڕادەستی عێراق کراوەتەوە، دکتۆرای لە زانستە ئیسلامییەکاندا هەیە، ساڵی 2006 پەیوەندی بە ڕێکخراوی قاعیدەوە کردووە و ساڵی 2008 لەلایەن ئەمریکاوە دەستگیرکراوە و بە وتەی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق چوار ساڵ زیندانی کراوە و دواتر ئازاد کراوە.

.

دواتر و لەگەڵ دروستبوونی ڕێکخراوی داعش، ئەبوبەکر بەغدادی کردویەتی بە یەکێک لە جێگرەکانی خۆی و دیاریکردنی سەرکردەکانی داعش و  دەرکردنی فەتوا ئیسلامییەکانی پێ سپاردووە، دواتر و لە ساڵی 2017دا عیساوی لەگەڵ هاوسەرە سورییەکەیدا چووەتە سوریا.

.

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا کوژرانى ئەبوبەکر بەغدادى رابەرى داعشى لە پارێزگاى ئیدلبى سوریا ڕاگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکى هاوبەشدا کە لەلایەن هێزێکى تایبەتەوە ئەنجامدرا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل