fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

دواى دەستگیرکردنى نهێنییەکانى ئاشکراکرد

چۆن کوڕێک بەناوى کچەوە لە فەیسبوک پیاوانى خستووەتە داوەوە؟

16:58 یه‌ك شه‌ممه‌ 02 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر دەسگیرکردنى کوڕێکى ڕاگەیاند، بەتۆمەتى هەڵخەڵەتاندنى پیاوان لەڕێگەى هەژمارێکەوە کە بەناوى کچانەوە لە فەیسبووک داینابوو.

.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشكرای كرد ” ڕۆژى 31/1/2020 کەسێک بە ناوی (ف. ک. ا) سکاڵاى کردووە لەبارەى ئەوەى لەڕێگەی ئەکاوه‌نتێک بە ناوی (کچان) لە فەیسبوک هەڵخەڵەتێنراوە و ڤیدیۆی گیراوە و هەڕەشەی لێکراوە کە ئەگەر پارە نەدات بڵاودەکرێتەوە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوە، مەفرەزەیەک لە لێپرسراو و کارمەندانی نوسینگەی منارە پێکهێنرا و توانرا تۆمەتبار لە بۆسەیەکدا لەکاتی وەرگرتنی پارە لەو کەسە دەستگیر بکرێت، لەهەمانکاتدا دەستگیرا بەسەر مۆبایل و کۆمەڵێک سیمکارتی بێ ناونیشان و ڤیدیۆی نەشیاو، کە لە کارەکەیدا بەکاریهێناوە .

.

تۆمەتبارەک ناوی (گ. ح. ت)ەو ساڵى 1983 لەدایکبووە و دانیشتوی هەولێرە، بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر دانی بە تاوانەکەیدا داناوە.

.

تۆمەتبارەکە باسى لەوە کردووە، کە ئەکاوه‌نتێکی ساختەى بەناوی (کچان)ەوە داناوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خۆی بە (کچ) ناساندووە و پیاوانی هەڵخەڵەتاندووە، دواتر ڤیدیۆی ئەم پیاوانەی گرتووە و بۆی ناردوونەتەوە و لەبەرامبەردا پێی وتوون ئەگەر پارەی بۆ نەنێرن بڵاوی دەکاتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل