Shadow Shadow

چۆن چایەکى خۆش لێدەنێیت؟

21:33 شه‌ممه‌ 27 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وەک ئەوەی باوە خواردنەوەی چا  لای زۆربەی گەلانی جیهان، خواردنەوەیەکی میللییە و بە ئاسانی هەموو کەسێک دەتوانێت لێیبنێت،  نرخەکەشی بەراورد بەخواردنەوەکانی دیکە هەرزانە، بەوەش ناسراوە کە چارەسەرێکی جادویشە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ساتێک ئارامی بە مێشک و دەروونیان ببەخشن.

.

بەگوێرەى هەواڵێکی ڕادیۆی( بی بی سى) بەریتانی، چا لێنان تەنها ئەوە نییە بڕێک لە چاى وشک لەناو کوپێک ئاوی گەرمدا تێکەڵ بکرێت و پاشان بخورێتەوە، بەڵکو چوار ڕێگە هەیە بۆ لێنانی چا بەشێوەیەکی نایاب و ڕاست و دروست.

.

١- باشتر وایە چای”فەل” بەکاربهێنرێت لە کاتی لێنانی چا،  نەک چای تورەکەی ئامادەکراوە، چونکە چای تورەکە ڕێگری دەکات لە گەڵای چاکە بە تەواوی تام و بۆنی لە ناو ئاوە گەرمەکەدا، بڵاوبێتەوە.

.

٢- ئاوی پاکژکراوە بەکاربهێنرێت نەک ئاوی بۆری، چونکە ئاوی پاکژنەکراوە ڕێژەیەکی زۆر خوێی کالیسیۆمی تێدایە کە کاریگەری دەکاتە سەر تامی چاکە.

.

٣-چای ئاسایی کە پێى دەڵێن چای ڕەش لە کاتی لێنانی پێویستی بە پلەیەکی گەرمی دیاریکراو هەیە کە دەبێت کەمتر لە 100 پلە نەبێت، بەڵام چای سەوز ئەگەر لەو پلە گەرمییە لێبنرێت تاڵ دەبێت و ناخورێت.

.

٤-بۆ ئەوەی چایەکی خۆش و تامدار بخۆیتەوە، نابێت بە پەلە چاکە تێکەڵ بە ئاوی گەرم بکەیت و تێکی بدەیت، بەڵکو دەبێت دوای ئەوەی چاکەت تێکەڵ کرد بە ئاوە گەرمەکە، دوای ٨ خولەک چاکە  بخۆیتەوە  ئەوەش بۆ ئەوەی گەڵا چاکە لەوماوەیەدا تام و بۆنەکە تێکەڵ بە ئاوەکە بێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل