fbpx
Shadow Shadow

"ئەردۆغان داوایکردووە ماوەکەى کەم بێت"

چۆن مایک پێنس و ئەردۆغان لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن؟

09:58 شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

به‌رپرسێكى باڵاى توركیا ئاشكرایكردووه‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ى سوریا له‌سه‌ر داواى ئه‌ردۆغان بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا ماوه‌یه‌كى دیاریكراو بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕه‌كه‌ دیاریبكات.

.

به‌رپرسەکە بە ئاژانسى ڕۆیته‌رزى ڕاگەیاندووە، ڕێکكه‌وتنه‌ كتوپڕه‌كه‌ى ئه‌مریكا و توركیا بۆ ڕاگرتنى هێرشه‌كانى سوپاى سوریا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان، له‌سه‌ر خواستى ئه‌ردۆغان وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى واشنتۆن ڕازى بێت به‌دیاریكردنى ماوه‌یه‌كى دیاریكراو بۆ ڕاگرتنى ئاگربه‌سته‌كه‌.

.

دواى گفتوگۆیه‌كى چڕوپڕو دورودرێژ بۆماوه‌ى زیاتر چوار كاتژمێر له‌كۆشكى كۆمارى توركیا، ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ 18ى ئۆكتۆبه‌رى 2019، مایك پێنس، جێگرى سه‌رۆكى هه‌واڵى ڕاگرتنى هێرشه‌كانى توركیاى بۆ سه‌ر باكورى سوریا ڕاگه‌یاند.

.

به‌رپرسه‌كه‌ى توركیا دەڵێت “ئه‌وه‌ ڕوون بوو كه‌ گفتوگۆكانى مایك پێنس له‌توركیا ئاسان نابێت”.

.

پێش نیشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى له‌ئه‌نقه‌ره،‌ توركیا داواكه‌ى پێنسى بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕ ڕه‌تده‌كرده‌وه‌ گه‌ر بێتوو یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل له‌ناوچه‌ى ئارام به‌دوورى 30 كیلۆمه‌تر نه‌كشێنه‌وه‌.

.

به‌رپرسێكى ترى ئاگادار له‌گفتوگۆكانى نێوان ئه‌مریكا و توركیا كه‌ نه‌یویستوه‌ ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بکرێت به‌هۆى هه‌ستیارى پرسه‌كه‌وه‌، وتویەتى “ناكۆكییه‌كى زۆر هه‌بووه‌ له‌گفتوگۆكاندا، به‌ڵام ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌ بووه‌ توركیا سوور بووه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى ئاگربه‌سته‌كه‌ به‌كراوه‌یى نەهێڵدرێتەوە”.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، خاڵى هه‌ستیارى گفتوگۆكان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ بووه‌ ئه‌ردۆغان داوایكردووه‌ كاتێكى كه‌م و دیاریكراو دابنرێت ئەگه‌ر ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌كه‌ ڕابگیرێت، بەجۆرێک ماوه‌ى ئاگربه‌سته‌كه‌ 24 یاخود 48 كاتژمێربێت، به‌ڵام مایك پێنس ئه‌و ماوه‌یه‌ى به‌كه‌م زانیوه و‌ پێیوابووه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا ناتوانرێت هیچ بڕیارێك بدرێت.

.

به‌پێى زانیارییه‌كانى ڕۆیته‌رز، له‌گێمى یه‌كه‌م گفتوگۆكاندا ئه‌ردۆغان ئاماده‌ نه‌بووه‌ هیچ سازشێك له‌سه‌ر داواكارییه‌كانى بكات، بۆیه‌ گفتوگۆكان بۆ چووه‌ته‌ گێمى دووه‌مه‌وه‌ و له‌دانیشتینێكى فراوانتردا پرسه‌كه‌یان تاوتوێكردووه‌.

.

به‌رپرسه‌كه‌ باسى له‌وه‌شكردووه‌، له‌گێمیكى ترى گفتوگۆكاندا دواى باسێكى چڕوپڕ، له‌سه‌ر واده‌ى 120 كاتژمێر بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕه‌كه‌ ڕێكکه‌وتوون دواتریش پرسه‌كانى تر خێرا به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوون.

.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، به‌رپرسێكى ئیداره‌ى ئه‌مریكا كه‌ ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ بووه‌ به‌ڕۆیته‌رزى ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌ردۆغان پرسیارى ئه‌وه‌یکردووه‌ ماوه‌ى كشانه‌وه‌ى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل له‌و ناوچانه‌دا چه‌ندى پێده‌چێت، ئه‌وانیش وه‌كو ئه‌مریكییه‌كان پێانوابووه‌ ئومێدێك هه‌یه‌ كه‌ توركه‌كان ئاماده‌ى ڕێكکه‌وتنێكبن.

.

بەپێی ڕاپۆرتەکەى ڕۆیته‌رز، گفتوگۆكان به‌ڕێكکه‌وتنێك بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕه‌كه‌ كۆتایى هات، به‌ڵام ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانى ئه‌و ئاگربه‌سته‌ كاتییه‌دا ده‌ركه‌وت ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ لاوازه‌.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل