fbpx
Shadow Shadow

باسى ئه‌زمونه‌ تاڵه‌كانى ژیانى ده‌كات

چۆن كچه‌ ڕیشداره‌كه‌ بووە چیرۆكى ئازایه‌تى بۆ جیهان؟

11:29 چوار شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس كورد-

 

هارنام كور ئه‌و كچه‌ ڕیشداره‌ى وه‌ك چالاكێكى كاراى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ڕێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌یامه‌كانیيه‌وه‌ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كات هاوكارى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ خه‌وشێك له‌جه‌سته‌یاندا هه‌یه‌ و ده‌یشارنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕابێن جه‌سته‌یان چۆن دروستبووه‌ به‌و شێوه‌یه‌ قبوڵى بكه‌ن، داواش ده‌كات سود له‌ئه‌زمونه‌كانى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قۆناغه‌ وه‌ربگیردرێت.

.

بەپێی ماڵپەڕى بی بی سی، هارنام کە ته‌مه‌نى 16 ساڵه‌، له‌ته‌مه‌نى 12 سالێدا توشى نه‌خۆشى داوونى هێلكه‌دانه‌كان بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆى گۆڕانكارى لە جەستە و ڕوخساریدا.

چۆن كچه‌ ڕیشداره‌كه‌ بووە چیرۆكى ئازایه‌تى بۆ جیهان؟

كچه‌ ڕیشداره‌كه‌ ده‌ڵێت “ئه‌و گۆڕانکارییە فه‌رمانى هۆرمۆنه‌كانى تێكدام و له‌كۆتایدا ڕیشم بۆ دروستبوو، سه‌ره‌تا ده‌متاشى و نه‌مده‌هێشت زوو ده‌ربێته‌وه‌  به‌ڵام دواى ساڵانێك به‌هۆى تانه‌ و ته‌شه‌ر و خراپى مامه‌ڵه‌ى هاوپۆله‌كانمه‌وه‌ ئه‌و قۆناغه‌م تێپه‌ڕاندو خۆم ئاشكرا كرد”.

.

باس له‌وه‌شده‌كات، له‌ته‌مه‌نى باڵقبوندا ڕووبه‌ڕووى كێشه‌ و گرفتى زۆر بووه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر جه‌سته‌ و متمانه‌ به‌خۆبوونى ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى دیمه‌نى ئاسایى نه‌هاتووه‌ته‌ به‌رچاو و هه‌ستى به‌وه‌ كردووه‌ كه‌سێك نیه‌ له‌و بچێت، نه‌ له‌ناو هاوڕێكانیدا نه‌ له‌ناو خه‌ڵك و نه‌له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌كان.

.

هارنا له‌و باوه‌ڕدا بووه‌ هه‌ڵه‌یه‌ك له‌جه‌سته‌یدا هه‌یه‌ بۆیه‌ نامۆ بووه‌ له‌ناو قوتابیه‌ هاوڕێكانیدا له‌قوتابخانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ش به‌هۆى ڕواڵه‌تیه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌كۆتایدا وايلێكردووه‌ كارێك ئه‌نجامبدات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ خۆى زۆر ئاسایى پیشانبدات وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌.

چۆن كچه‌ ڕیشداره‌كه‌ بووە چیرۆكى ئازایه‌تى بۆ جیهان؟

كچه‌ ڕیشداره‌كه‌ ده‌ڵێت، نۆ جار ڕیشى تاشیوه‌ و له‌سه‌ر ده‌یه‌مینجار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕاهاتووه‌ ئیتر كۆمه‌ڵگه‌ پێویستى به‌وه‌ هه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك وێنه‌ى له‌سه‌ر ئیستاتیكاى جه‌سته‌ بگۆڕێت.

.

هارنا وتوشییه‌تى، هێزى ئه‌و له‌وه‌دایه‌ چۆن دروستكراوه‌ له‌ناخه‌وه‌ بەو شێوەیە خۆى پیشانبدات.

.

هارنا باوه‌ڕى به‌وه‌یه‌، ببێته‌ كه‌سێكى ڕاستگۆ و كراوه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ى ببێتە نمونه‌یهک‌ له‌سه‌ر جیاوازییه‌كانى خوڵق و سروشتى مرۆڤ.

.

له‌كۆتایدا هارنا ده‌گاته‌ باوه‌ڕێك چیتر ڕیش و سمێڵى نه‌شارێته‌وه‌ و خۆى به‌به‌هێز پیشانى جیهان بدات، به‌لاى ئه‌وه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ بڕیارێكى سه‌خت بووه‌ له‌و باره‌شه‌وه‌ ڕێنمایى خه‌ڵكى ده‌كات و ده‌ڵێت:” سه‌رتان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و پێبكه‌نن خۆتان نه‌شیملانه‌ پیشانبده‌ن”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل