fbpx
Shadow Shadow

چۆن فڕۆکەیەکى جەنگى پێشکەوتوى ئیسرائیل شوێنەکەى خۆى ئاشکرا کرد؟

09:45 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

فڕۆکەیەکى جەنگى ئسرائیل لەجۆى (ئێف 35) بەهەڵە شوێنەکەى خۆى ئاشکراکرد، لەکاتى فڕینیدا بەسەر دامەزراوەیەکى ئەتۆمى هەستیارى وڵاتەکەیدا، لەکاتێکدا فڕۆکەکان سیستەمێک پەیڕەو دەکەن کە ناتوانرێت شوێنەکانیان ئاشکرا بکرێت.

.

رۆژنامەى جیروسالیم پۆستى ئیسرائیلى بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکى جەنگى ئیسرائیل کە ناسراوە بە شەبەح، لەکاتی فڕینیدا لەبەرزى 10 هەزار مەترەوە شوێنەکەى خۆى ئاشکرا کردووە.

.

کاپتنى فڕۆکە جەنگییەکە هەڵەیەکى گەورەى کردووە، کاتێک سیستەمى وەڵامدانەوەى نا پارێزراوى خستووەتەکار، کە وادەکات لەسەر سیستەمى جیهانى تایبەت بە شوێنکەوتنى فڕۆکە مەدەنییەکان دەربکەوێت، بەو هۆیەشەوە شوێنى فڕۆکەکە لەلایەن پێگەى “فلایت رادار”ەوە دیاریکرا کە بەسەر دامەزراوەى شەمعون پێرێزى ئەتۆمى لە بیابانى نەقب، دەسوڕێتەوە.

.

فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل سیستەمێک بەکاردەهێنن بەناوى “سواک” بۆ پەیوەندیکردنیان بەیەکەوە لەکاتى پڕۆسەى سەربازى و فڕینیاندا و چەند کۆدێک بەکاردەهێنن، بەجۆرێک کۆدى 7500 بە ماناى ڕفاندن دێت، کۆدى 7700 بە ماناى حاڵەتى نائاسایی دێت، بەڵام کاپتنى فڕۆکەکە کۆدى 7600ى ناردبوو، کە وادەکات شوێنەکەى ئاشکرابێت.

.

سوپاى ئیسرائیل دانینا بەو هەڵەیەدا و دەڵێت “ئامێرى تایبەت بە ناردنى کۆد لەناو فڕۆکەکەدا کێشەى تێدا بووە”.

.

فڕۆکەى (ئێف 35) کە نوێترینە لە جیهاندا بەوە ناسراوە کە ڕادار ناتوانێت شوێنەکەى ئاشکرا بکات، فڕۆکەکە گرانترین نرخى هەیە و نرخى هەر فڕۆکەیەک زیاترە لە 100 ملیۆن دۆلار.

چۆن فڕۆکەیەکى جەنگى پێشکەوتوى ئیسرائیل شوێنەکەى خۆى ئاشکرا کرد؟

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل