fbpx
Shadow Shadow

ژیانى سەیرى ئه‌و پزیشكه‌ى 106 ساڵ ژیا

چۆن باسى نهێنى تەمەن درێژیی و جه‌ڵته‌ى دڵ و ده‌ماغ دەکات؟

14:22 هه‌ینی 18 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

هینۆ هارا ئەو پزیشکە یابانییەى ساڵى 2017 له‌ته‌مه‌نى 106 ساڵیدا كۆچى دوایكردووه‌، ژیانى ئاسایى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌یر بووه‌، بەشێوەیەک هیچ كاتێكى بۆ خواردن و خه‌وتن دیارینه‌كردووه‌.

.

لە چاوپێكه‌وتنێكدا کە پێش مردنه‌كه‌ى ڕۆیته‌رز له‌گه‌ڵیدا سازیكردووه‌، ئەو پزیشکە کە ساڵى 1911 له‌دایك بووه،‌ باسى لەوەکردووە خواردنى ڕۆژانه‌ى به‌لاوه‌ شتێكى ڕۆتینى بووه‌ و زیاتر خواردنى به‌یانیانى، قاوه‌ و په‌رداخێك شیر و شه‌ربه‌تى پڕته‌قاڵ بووە له‌گه‌ڵ زه‌یتى زه‌یتون.

.

هەروەها خواردنى نیوه‌ڕوانیشى شیر و پسكویت و زۆرجاریش به‌هۆى سه‌رقاڵییه‌وه‌ خواردنى بیرچووه‌. له‌ئێوارانیشدا خواردنى سه‌ره‌كى سه‌وزه‌وات و له‌گه‌ڵ چه‌ند پارچه‌یه‌ك بچوك له‌گۆشتى ماسى بووە. جۆرەکانى دیکەى گۆشتیشى خواردووه‌ به‌ڵام هه‌فتانه‌ دووجار به‌ڕێژه‌ى سه‌د گرام به‌بێ چه‌ورى.

.

ئه‌و پزیشكه‌ یابانییه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتى نه‌خۆشخانه‌ى سانت لۆكسى نێوده‌وڵه‌تى تۆكیۆى كردووه‌ له‌دواى ته‌مه‌نى سه‌د ساڵیشه‌وه‌ له‌كاره‌كه‌ى به‌رده‌وام بووه‌ و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى كردووه‌، بۆ پاراستنى ته‌مه‌ن به‌گرنگیه‌وه‌ باسى له‌كێشى جه‌سته‌ کردووە.

.

هینۆ هارا ده‌ڵێت “هه‌موو ئه‌وانه‌ى بێ جیاوازى ڕه‌گه‌ز و شوناس و نه‌ته‌وه‌كه‌یان كه‌ تا ته‌مه‌نێكى درێژ ماونه‌ته‌وه‌ له‌یه‌ك شتتدا هاوبه‌ش بوون، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ قه‌ڵه‌و و كه‌ته‌ نه‌بوون”، بۆیه‌ ئه‌و پزیشكه‌ ڕێنمایى خه‌ڵكى ده‌كات کە ڕۆژانه‌ به‌پلیكانه‌دا سه‌ربكه‌ون، چونكه‌ خۆشى به‌رده‌وام چه‌ند پلیكانه‌یه‌ك سەرکەوتووە.

.

پزیشكه‌ یابانیه‌كه‌ كتێبێكی نوسیوە به‌ناوى (زۆر بژی و خۆش بژى)، کە تێیدا داوا ده‌كات خه‌ڵكى چێژ له‌مۆسیقا وه‌ربگرن و هاوڕێیه‌تى ئاژه‌ڵان بكەن، کە بڕواى ئەوە، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رى زۆر له‌نه‌خۆشیه‌كان.

.

له‌گرنگترین ئامۆژگارییه‌كانى ئه‌و پزیشكه‌ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكى خانه‌نشین نه‌بێت و كۆڵ له‌كاركردن نه‌دات، ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ش ناچاركرا به‌هۆى ته‌مه‌نه‌وه‌ خانه‌نیش بکرێت ئه‌وا له‌سه‌ر مرۆڤ پێویسته‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى دانه‌بڕێت و كارێكى تر بكات.

.

هینۆ هارا له‌دواى ته‌مه‌نى 65 ساڵى و خانه‌نیشى، ڕۆژانه‌ بۆماوه‌ى 18 كاتژمێر و جاروباریش هه‌موو ڕۆژه‌كانى هه‌فته‌ كارى ده‌كرد و هه‌ستێكى خۆشى به‌و كاركردنه‌شى هه‌بوو، هه‌روه‌ها كۆڵى له‌ وه‌زرشکردن نەدا و ڕۆژانه‌ به‌گاڵۆكه‌وه‌ چه‌ند كیلۆمه‌ترێك ڕێیده‌كرد، تا ئه‌وكاته‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌ى به‌هۆى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌وه‌ بووه‌ هۆى مردنى و په‌كى نه‌خست وازى له‌وه‌رزشكردن نه‌هێنا.

.

حكومه‌تى یابان به‌بۆنه‌ى كۆچى دواى ئه‌و پزیشكه‌وه‌ ڕایگه‌یاندبوو، یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانى پزیشكى یابانى بووه‌ كه‌ده‌ستكه‌وته‌كانى بووه‌ته‌ هۆى ته‌مه‌ن درێژى یابانیه‌كان.

.

ئه‌و پزیشكه‌ یابانیه‌ له‌سه‌ر هۆكارى توشبوون به‌جه‌ڵته‌ى دڵ و ده‌ماغ ووتویه‌تى “مه‌رج هه‌موو به‌ته‌مه‌نێك ڕووبه‌ڕووى ئه‌و نه‌خۆشیبه‌ ببێته‌وه‌، به‌ڵكو به‌هۆى چۆنیه‌تى ژیان و خواردنه‌وه‌ ئه‌وه‌ دیاریده‌كات كێ تووش ده‌بێت بۆیه‌ ده‌بێت پارێزگارى له‌وه‌ بكرێت”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل