fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

چين بەنزینی بە ئاگری نێوان خۆی و ئەمریکادا کرد “لەوانەيە سوپاى ئەمريكا ڤايرۆسى كۆرۆناى هێنابێتە وڵاتەکەمانەوە”

23:13 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

 

حكومەتى چين سوپاى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا بە بردنە ناوەوەی ڤايرۆسى كۆرۆنا بۆ وڵاتەى تۆمەتبار دەكات و چەندين پرسياريش سەبارەت بە بڵاوبونەوەى كۆرۆنا لە ئەمريكا دەوروژێنێت.

،

شاو لى جيان، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى چين لە هەژماری خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر بڵاويكردوەتەوە، كەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئەمريكا دەركەوت؟ چەند كەس توشبون؟ ناوى نەخۆشخانەكان چين؟.

،

شاو لى ئاماژەى بەوەشداوە: “لەوانەيە سوپاى ئەمريكا ڤايرۆسى كۆرۆناى هێنابێت بۆ شارى ووهان، کە بۆ یەکەمجار ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبوویەوە”

،

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى چين داواش لە ئەمريكا دەكات كە شەفاف بن و داتاكانيان ئاشكرا بكەن، ئاماژە بەوەشدەدات كە ئەمريكا قەرزاريانە.

،

هەرچەند هيچ بەڵگەيەك نييە لەسەر ئەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا چەكێكى بايەلۆجى بێت، بەڵام دواى بڵاوبونەوەى بە جيهاندا روسيا و ئێران و چەندين ناوەند و دەزگا و رێكخراوى تر لە جيهاندا ئەمريكايان بە بڵاوكردنەوە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمەتبار دەكرد و باس لەوەدەكرێت كە چەكێكى بايەلۆجيە.

،

لاى خۆشيانەوە زانايان بەدورى دەزانن كۆرۆنا چەكێكى بايەلۆجى بێت و ئاماژە بەەدەدەن ئێستا مرۆڤ نەگەيشتوەتە ئەوەى دەستكارى ڤايرۆس بكات و بيگۆڕێت و تەئكيدش دەكەنەوە هيچ بەڵگەيەك نييە بۆ ئەوەى وەك چەك بەكارهێنرابێت، بەڵام هەندێك زاناش ئەوە بەدور ناگرن ڤايرۆسەكە وەك چەكێك بەكاراهێنرا بێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل