Shadow Shadow

چى گه‌لێكى جیهان زیاتر توڕه‌ ده‌بن؟

16:07 یه‌ك شه‌ممه‌ 11 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

به‌گوێره‌ى ڕاپرسییه‌كى ده‌زگاى گالۆپ بۆ لێكۆلێنه‌وه‌ و ڕاپرسى، توڕه‌ترین میله‌ت له‌جیهاندا ده‌كه‌ونه‌ چوار وڵاتى عه‌ره‌بییه‌وه‌، ئەو وڵاتانەش بریتین لە عێراق و فه‌ڵه‌ستین و مه‌راكیش و لیبیان.

.

ڕاپرسییه‌كه‌ 100 هه‌زار خه‌ڵكى له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى جیهاندا وه‌ك نمونه‌ وه‌رگرتووه‌ و له ‌فۆڕمێكدا دوو پرسیارى ئاڕاسته‌یان كردووە، ئه‌وانیش بریتین له‌ پرسیارى “ئایا به‌پێى پێویست دوێنى هه‌ستت به ‌ئاسوده‌یى كردووه؟” پرسیارى دووه‌میش ئه‌وه‌ بووه‌ “ئایا دوێنێ توڕه‌بووى؟”.

.

به‌پێى ده‌رئه‌نجامى ڕاپرسییه‌كەى گالۆپ‌، خه‌ڵكى عێراق له ‌پله‌ى یه‌كه‌مدان‌ كه‌ ڕێژه‌ى توڕه‌بوونیان به‌رزه‌ و ئاسته‌كه‌ى گه‌یشتوه‌ته‌ 44%، به‌دواى ئه‌ویشدا خه‌ڵكى فه‌ڵه‌ستین دێت كه‌ به‌ڕێژه‌ى 43%یان توڕەن، دواتریش هەریەک لە مەراکیش و لیبیا دێن.

ده‌رئه‌نجامى ڕاپرسیه‌كه‌ ئه‌وه‌شى شى كردووه‌ته‌وه، خه‌ڵكى عێراق له‌چاو میله‌تانى دیکەى جیهاندا كه‌مترین هه‌ستى ئه‌رێنیان تێدایه، به‌ڵام هۆكارى دروستبوونى ئه‌و هه‌سته‌ و توڕەبوونەى خه‌ڵكى ئه‌و وڵاتانه لەلایەن دەزگاکەوە نەخراونەتەڕوو.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل