Shadow Shadow

چى لە كه‌مپى (هۆڵ) کەمپى بۆمبە تەوقیتکراوەکانى داعش روودەدات؟

15:47 هه‌ینی 09 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

 

مانگى ئادارى ئه‌مساڵ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به‌سه‌ركردایه‌تى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل دوامۆڵگه‌ى داعشیان له‌باغۆز كۆنترۆڵكرد، ئه‌وانه‌ى به‌دیلگیران و چه‌كداربوون له‌خێزانه‌كانیان جیاكرانه‌وه‌ و خرانه‌ زیندانه‌وه‌، ژن و منداڵه‌كانیشیان له‌كه‌مپه‌كاندا له‌نموونه‌ى كه‌مپى هۆڵ جێگیركران كه‌به‌رێژه‌ى 60% ژن و منداڵى داعشن.

.

شاره‌زایان و پاسه‌وانه‌كانى کەمپى هۆڵ لە ‌ئێستادا هۆشدارى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن گه‌ر بێتو ئه‌و ژن و منداڵانه‌ى خێزانى داعش نه‌خرێنه‌ ژێر به‌رنامه‌یه‌كى فیكرى چڕو پڕە‌وه‌ له‌ئاینده‌دا ده‌بنه‌ مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ بۆ سه‌ر زۆربه‌ى وڵاتان، هه‌ر تیمێكى میدیاى جیهانیش به‌مه‌به‌ستى ڕوماڵكردنى ناوچه‌كه‌ ده‌چێته‌ ئه‌و كه‌مپه‌وه‌ به‌مه‌یدانى ئه‌و مه‌ترسیانه‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو.

چى لە كه‌مپى (هۆڵ) کەمپى بۆمبە تەوقیتکراوەکانى داعش روودەدات؟

.

چى له‌كه‌مپى هۆڵ ڕوده‌دات..؟

.

پاسه‌وانه‌ كورده‌كانى كه‌مپى هۆڵ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكورى خۆرهه‌ڵاتى سوریاوه‌ ئه‌ركێكى سه‌خت و ئه‌سته‌میان له‌سه‌رشانه‌، ئه‌ویش پاسه‌وانێتىكردنى ژنان و مناڵانى ده‌وڵه‌تى بەناو ئیسلامی داعشه‌ كه‌خۆیان به‌بۆمبى له‌ناكاو ناو ده‌به‌ن.

.

ناوچه‌ى هۆڵ به‌رفراوانه‌ و هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا و 70 هه‌زار ئاواره‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ پێشتر داعش كۆنترۆڵى كردبوون تێدا نیشته‌جێیه‌.

.

یه‌كێك له‌ئاڵنگارییه‌كانى ئه‌و كه‌مپه‌ هه‌ڵاتوانى شوێنه‌كه‌ هاریكارى خێزانى داعشه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ڕاكرن سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش لایه‌نگرانى داعش هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر دراوسێكیانیان.

.

پاسه‌وانه‌ كورده‌كان گه‌شبینن له‌ چاكسازیكردنى لایه‌نگرانى داعش گه‌ر بێتو مامه‌ڵه‌یه‌كى باشیان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

چى لە كه‌مپى (هۆڵ) کەمپى بۆمبە تەوقیتکراوەکانى داعش روودەدات؟

.

خالد یه‌كێكه‌ له‌و پاسه‌وانانه‌ى به‌ میدیاكانى به‌ریتانیاى وتوه‌:”یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كیه‌كانمان پاراستنى مرۆڤبونى ئه‌وانه‌، ئه‌وه‌ش به‌شه‌ڕى سه‌ربازى ناكرێت به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ى شه‌ڕى بیروباوه‌ڕ و ئه‌ندێشه‌وه‌ ده‌كرێت”.

.

هه‌فته‌ى پێشووش له‌كه‌مپه‌كه‌دا 18 منداڵ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و له‌نێویشیدا ناوه‌ندێكى پزیشكى هه‌یه‌، ئانتى سینۆ ڕۆژانه‌ 170 منداڵ ده‌بینێت و چاره‌سه‌ریان بۆ دیاری ده‌كات، ئه‌و پزیشكه‌ له‌وه‌ ده‌ترسێت بارودۆخى كه‌مپه‌كه‌ به‌ره‌و خراپى بڕوات ئه‌وه‌ش ببێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ڕێگرى بكات له‌و هه‌وڵانه‌ى بۆ نه‌هێشتنى توندڕە‌وى ده‌درێن.

.

هه‌ندێك خێزانیش هێشتا له‌و باوه‌ڕەدان كه‌ داعش له‌و كه‌مپه‌دا جێگیرى كردوون و ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ردا هه‌بێت.

.

كه‌مپى هۆڵ هه‌ر له‌كه‌مپى هۆڕى ده‌چێت كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ناوچه‌ى تل مه‌عروفى سوریاوه‌ و بۆ ڕاهێنانه‌وه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ دامه‌زراوه‌ كه‌ داعش بۆ شه‌ڕكردن به‌كاریده‌هێنان، داعش ناوى شێرى خه‌لافه‌تى لێنابوون به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌هۆڕ كارمه‌نده‌كان هه‌وڵى ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌ده‌ن ده‌رفه‌تى چاره‌سه‌رى ده‌روونى له‌به‌رده‌میاندا بڕە‌خسێنن و وانه‌ى گه‌شبینیان فێربكه‌ن، یه‌ڵماز به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندى هۆڕى ده‌ڵێت :”سه‌ره‌تا ده‌بێت دایانبڕین بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى نه‌هێشتنى توندڕە‌وى سه‌ر بكه‌وێت، بڕوام وایه‌ ئه‌و منداڵانه‌ فێرى توندڕە‌وییه‌كى زۆر كراوون گه‌ر بێتو ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ نه‌خه‌ینه‌ سه‌رشانمان ئه‌وا ئه‌م منداڵانه‌ له‌پاشه‌ڕۆژدا نه‌ك ته‌نها بۆ سه‌ر ئێمه‌ به‌ڵكو بۆ سه‌ر زۆر وڵاتى تر ده‌بنه‌ مه‌ترسی”.

.

چى لە كه‌مپى (هۆڵ) کەمپى بۆمبە تەوقیتکراوەکانى داعش روودەدات؟

له‌كاتى ڕوماڵكردنى تیمێكى (بى بى سى) له‌كه‌مپه‌كه‌دا چه‌ند مه‌ترسییه‌ك له‌و ناوچه‌یه‌دا ڕویداوه‌، ژنێكى داعش به‌چه‌قۆ هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر پاسه‌وانێكى كورد و بریندارى كردووه‌، ئاگر له‌خێمه‌یه‌كى تر به‌ردراوه‌ و چه‌ند گرته‌یه‌كى ڤیدیۆى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تێدا باسى ئه‌وه‌ كراوه‌ داعش له‌نێو كه‌مپى هۆڵدایه‌، له‌ژێر په‌چه‌ى ڕە‌شه‌وه‌ ژنه‌كانه‌كان به‌پاسه‌وان و كارمه‌ندانى كه‌مپه‌كه‌یان وتووه‌ :”ئێمه‌ ژنانى جه‌نگاوه‌رانین ئه‌وه‌ مه‌خه‌نه‌ خه‌یاڵتانه‌وه‌ كه‌ دیلى كه‌مپه‌ بۆگه‌نه‌كه‌تانین، ئێمه‌ بۆمبى له‌ناكاوین ته‌نها چاوه‌ڕوان بكه‌ن چ ده‌بینن”.

.

 

هۆڵ ناحیه‌یه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خۆرهه‌ڵاتى شارى حه‌سه‌كه‌وه‌ له‌باكورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا  و 22 گوندى له‌سه‌ره‌و ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌شى زیاتر له‌ 3 هه‌زار كه‌سن و ساڵى 2014 داعش كۆنترۆڵى كردوه‌.

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل