fbpx
Shadow Shadow

چى لە بارەى ئەو هێزە ئەمریکییە تایبەتە دەزانیت کە ئەبوبەکر بەغدادى کردە ئامانج؟

12:53 یه‌ك شه‌ممه‌ 27 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى كوشتنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، سەرکردەى رێکخراوى داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكاوه‌، له‌ئێستادا تێڕوانین له‌سه‌ر ئه‌و هێزه‌ تایبه‌ته‌ى ئه‌مریكایه‌ كه‌ ناوى ده‌لتا فۆرسه‌ و ئه‌ركى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆره‌ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كى وردترى هه‌یه‌ بەراورد بە هێزه‌كانى ترى سوپاى ئه‌مریكا و پڕۆسه‌ى كوشتنى خه‌لیفه‌كه‌ى داعشیشى ئه‌نجامداوه‌.

.

ده‌لتا فۆرس وه‌كو هێزێكى تایبه‌تى سه‌ربازى ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى گێڕاوه‌ له‌چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكى هه‌ستیاردا كه‌ سوپاى ئه‌مریكا پێیهه‌ستاوه‌، له‌وانه‌ كوشتنى ئوسامه‌ بن لادن، سه‌ركرده‌ى ئه‌لقاعیده‌ له‌ساڵى 2011 و دوا چالاكیشیان كوشتنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بوو‌.

.

سه‌ره‌ڕاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، هێزه‌كانى ده‌لتا فۆرسى ئه‌مریكا به‌شدارى ده‌یان چالاكى  سه‌ربازى كردووه‌ به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ كوشتن و ده‌ستگیركردنى ئه‌وانه‌ى جێى مه‌ترسین و هه‌ر‌وه‌ها چه‌ندین شانه‌ى تیرۆریستى هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ و ده‌یان چالاكى بۆ ئه‌نجامدانى بارمته‌كان ئه‌نجامداوه‌.

چى لە بارەى ئەو هێزە ئەمریکییە تایبەتە دەزانیت کە ئەبوبەکر بەغدادى کردە ئامانج؟

.

هێزى ده‌لتا فۆرسى ئه‌مریكا چیه‌ و كه‌ى دامه‌زراوه؟

.

ده‌لتا فۆرس به‌شێكى تایبه‌ته‌ له‌سوپاى ئه‌مریكا، كار ده‌كات بۆ ئازادكردنى بارمته‌ و گه‌ڕان و چاودێرى و ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنى بچوك و پاڵپشتیكردنى تایبه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و ئۆپه‌راسیۆنى دابه‌زین بۆ سه‌ر زه‌وى، ساڵى1977 دواى ئه‌وه‌ دیاره‌دى تیرۆر له‌جیهاندا په‌ڕه‌ ده‌سێنێت له‌لایه‌ن عه‌قید چارلز بیكوێسه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ كه‌پێشتر له‌هێزى ئاسمانى به‌ریتانیادا كارى كردووه‌، ده‌لتا فۆرس له‌چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكیشدا كه‌ له‌جیهاندا ئه‌نجامیداوه‌ چه‌ندین ئه‌ندامى له‌ده‌ستداوه‌ به‌تایبه‌تى كاتێك ساڵى 1993 هه‌وڵى كوشتنى ژه‌نراڵێكى له‌سوپاى سۆماڵدا.

.

ده‌لتا فۆرس به‌شدارى له‌ چالاكییه‌ هه‌واڵگرییه‌كانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ده‌كات و هه‌ر‌وەها كارێكى ترى ئه‌ركى پاراستنى كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كان‌ به‌تایبه‌ت كاتێك به‌رپرسانى ئه‌مریكا سه‌ردانى ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پشێوى شه‌ڕو ئاڵۆزى تێدایه‌.

.

له‌ڕووى چاودێرییه‌وه‌ هێزه‌كانى ده‌لتا فۆرس له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌ته‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن و له‌ڕووى كارگێڕیشه‌وه‌ هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ كاره‌كانیان به‌رێده‌خرێت.

.

دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن بیكوێسه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌خرێته‌ ڕوو كه‌سوپاى ئه‌مریكا پێویستى به‌پێكانى ئامانجه‌ ورده‌كان هه‌یه‌، چه‌ند یه‌كه‌یه‌كى نوێ بۆ هێزه‌كانى ده‌لتا فۆرس ده‌كرێنه‌وه‌ و سه‌ربازه‌كانیش له‌لایه‌ن خودى بیكوێسه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن.

چى لە بارەى ئەو هێزە ئەمریکییە تایبەتە دەزانیت کە ئەبوبەکر بەغدادى کردە ئامانج؟

.

چالاكیه‌ گرنگه‌كانیان چین؟

.

له‌گرنگترین ئه‌و چالاكیانه‌ى كه‌ ده‌لتا فۆرس ئه‌نجامیداوه‌ ئۆپه‌راسیۆنى چنگى پڵنگ له‌ساڵى 1980 ئه‌نجامیدا بۆ ئازادكردنى چه‌ند بارمته‌یه‌كى ئه‌مریكى له‌ناو باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌تاران، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ شكستى هێنا و ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆى كوژرانى 8 كه‌س له‌سه‌ربازه‌كانى و تێكشكاندنى دوو فڕۆكه‌ى ئه‌مریكیش.

.

ساڵى 2011 به‌شدارى شه‌ڕى ئه‌فغانستانى كرد و سه‌ربازه‌كانى به‌چه‌ند چالاكیه‌ك توانیان ڕۆڵیان هه‌بێت له‌ شكستپێهێنانى چه‌كدارانى تاڵیباندا.

چى لە بارەى ئەو هێزە ئەمریکییە تایبەتە دەزانیت کە ئەبوبەکر بەغدادى کردە ئامانج؟

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل