fbpx
Shadow Shadow

چى دەگوزەرێت لە خولى ئیسپانی؟

18:25 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

هاندەرانی تۆپی پێ بینەری وەرزێکی سەیری خولی ئیسپانیای ئەمساڵن، بەشێوەیەک سێ یانەى پاڵەوانی سەرەکی ئەو خولە لە دۆخێکی خراپدان، بەتایبەت بەرشەلۆنەی هەڵگری نازناوەکە و میدیاکانیش باس لەوە دەکەن، پێدەچێت ئەو دۆخە کشانەوەی یانە گەورەکان و چوونەپێشەوەی کۆمەڵێک یانەی دیکە بێت.

,

بەرشەلۆنەی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو، لە کۆی پێنج یاری خولەکە تەنها دوو بردنەوەی هەیە و لە بەرامبەردا دوو شکست و یەکسانبوونێکیشی هەیە و خاوەنی حەوت خاڵە، کە ئەوەش بۆ یەکەمجارە دوای 25 ساڵ ئەو یانەیە ئەنجامێکی لەوشێوەیە تۆمار بکات.

,

ئەو دۆخەی بەرشەلۆنەی تێکەتووە بەلای هاندەرانی یانەکەیەوە دۆخێکی زۆر سەیر و قبوڵ نەکراوە، باتایبەت کە لە 10 ساڵی ڕابردوودا حەوت نازناوی خولەکەی بردووەتەوە و هەموو وەرزی ڕابردوو تەنها سێ یاری شکستی هێنا، لەکاتێکدا ئەم وەرزە لە پێنج یاریدا دوو شکستی هەیە.

,

لە بەرامبەر خراپی دۆخی بەرشەلۆنە، یانەی ڕیاڵ مەدریدیش لە دۆخێکی باشدا نییە، بەوپێیەی لە کۆی چوار یاری دوو بردنەوە و دوو یەکسانبوونی هەیە و ئەمشەویش بەرامبەر سیڤیلییەی یەکەمی ڕیزبەند یاری دەکات و بەشێکی هاندەرانیش داوای دوورخستنەوەی زیدان دەکەن.

,

هەرچی ئەتلەتیکۆمەدریدە هەرچەندە لە سێ یاری یەکەمدا سێ بردنەوەی بەدەستهێنا، بەڵام لە گەڕى چوارەمدا توشی یەکەم شکست هات، شەوی ڕابردووش لە گەەڕى پێنجەمدا نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و یەکسانبوو.

,

ئەوەی جێگەی سەرنجە یانەی سیڤیلییە بە ڕاهێنەرایەتی جولیان لۆپێتیگی، ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید سەرەتایەکی باشی تۆمارکردووە، ئەگەر ئەمشەو سەرکەوتن بەدەستبهێنن، ئەوا سەروی ڕیزبەندی خولەکە بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ دووەم و سێیەم دەگرێت.

,

لەبارەی ئەو دۆخەی خولی ئیسپانی، بەشێک لە میدیا جیهانییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، پێدەچێت ئەم وەرزە، کشانەوەی یانە گەورەکان و چوونەپێشەوەی هەندێک یانەی دیکە بێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل