Shadow Shadow

چوار پەرلەمانتاری کورد لەبارەى بڕینی بودجە و موچەى هەرێم ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە

17:21 شه‌ممه‌ 11 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

چوار ئەندامی کوردی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاند، دڵنیایی بە فەرمانبەرانی هەرێم دەدەن کە پشکی هەرێم لە یاسای بودجەی 2019ی عێراقدا جێگیرکراوە و هیچ کەسێک ناتوانێت موچەکانیان ببڕێت.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا، چوار ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق کە پیکهاتوون لە ئەحمەدی حاجی ڕەشید، جەمال کۆچەر، هۆشیار عەبدوڵڵا و شیروان میرزا ڕایانگەیاندووە، لە یاسای بودجەی ساڵی 2019دا موچەی فەرمانبەران جیاکراوەتەوە لە پابەندبوونی هەرێم بە رادەستکردنی نەوەتەوە بەکۆمپانیای سۆمۆ، ئەوەش گەرەنتی ئەوەی زامن کردووە کە هیچ کەسێک نەتوانیت ئەویاسایەی کە پشکی هەرێمی کوردستانی تیدا جێگیرکراوە و موچەی فەرمانبەرانی تیدا چەسپاوە هەڵوەشێنێتەوە.

.

لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەو چوار ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەیان بەوەشکردووە، هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیا دەکەینەوە بەوەی هەڵوەشاندنەوەی یاسای بوجە لەدەسەڵاتی هیچ بەرپرسێکی عێراقدا نییە بە وەزیری نەوتیشەوە کە لەم ڕۆژانەدا لێدوانی داوە و ئەوەی لێخوێنراوەتەوە کە ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت ئەوا بەغدادیش پابەند نابیت بە ناردنی پشکی هەرێمەوە.

ئەوەشیان ڕوونکردووەتەوە، ئەگەر ئەو لێدوانەی وەزیری نەوت راست بێت بۆ پشکی هەرێم یا بۆ رێژەی ئەو زیانەی بەرامبەر 250 هەزار بەرمیلەکە دەبڕدرێت، بەڵام بەهیچ شیوەیەک ڕاست نییە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

.

چوار ئەندامە کوردەکەی لیژنەی دارایی جەختیشیانکردووەتەوە، ئەوان کە داکۆکیکاری موچەی فەرمانبەرانن بەهیچ جۆرێک داکۆکی لە ناشەفافیەتی مەلەفی نەوتی هەرێم ناکەن و کاردەکەن بۆ ئەوەی ئەو مەلەفە بە یەکجاری چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە و چیتر نەبێتە مایەی کێشە و گرفت بۆ هاونیشتیمانیانی هەرێم.

ئەمە لەکاتێکدایە  سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو، بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەستی بەغدا نەكردووە، پێشبینی ئەوە دەكات كە چیتر بەغدا بودجەی هەرێمی كوردستان و پشكە داراییەكانی هەرێم خەرج نەكات.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل