ناس کورد
بەپێی ئەو ناوانەی حزبەکانی بەشدار لە کابینەی نوێ ڕادەستیان کردووە، چوار پەرلەمانتاری هەرێم دەبنە وەزیر لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم.
.
لە پارتی دیموکرات کە پێکهێنەری سەرەکی حکومەتە، ڤالا فەرید سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پشکی فراکسیۆنی زەرد دەبێتە وەزیری داد.
.
هەروەها لە یەکێتی نیشتیمانی، بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی فراکسیۆنی سەوز دەبێتە وەزیری کشتوکاڵ.
.
لە حزبی سوسیالیستیش، تاکە پەرلەمانتارەکەیان عەبدوڵڵای حاجی مەحموود کە برای محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری حزبی سۆسیالیستە، دەبێتە وەزیری شەهیدان، وەزیرەکەی حزبی سۆسیالیست پارتی لە پشکی خۆی بە سۆسیالیستی بەخشیوە.
.
هەروەها لە بەرەی تورکمانیش ئایدن مەعروف دەبێتە وەزیری هەرێم.
.
لەم خولەی پەرلەماندا بەراورد بە خولەکانی ڕابردوو زۆرترین پەرلەمانتار بوونەتە وەزیر، ئەمە یەکەمجاریشە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەبێتە وەزیر لە کابینەی حکومەت.
.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 10 مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەماندا بڕیار وایە لەم هەفتەدا سیڤی وەزیرەکان ڕادەستی پەرلەمان بکرێت و متمانە بە کابینەکە بکرێت.
.