fbpx
Shadow Shadow

چوار بڕیار لە وەزارەتی پێشمەرگەوە.. “کاری حزبی لەناو پێشمەرگە قەدەغەیە”

12:53 سێ شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى پێشمەرگە چوار بڕیاری دەرکرد بۆ ڕاگرتن و دورخستنەوى دەستێوەردانی حزبی لەناو دام و دەزگاکانى وەزارەتەکە و دەڵێت، “ئیجرائاتی یاسایی بەرانبەر لایەنی کەمتەرخەم دەگیرێتەبەر.”

.

لە نوسراوێکدا کە 5ی تشرینی دووەمی 2019 دەرچووە و واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، هەر چوار بڕیارەکە خراوەتەڕوو:

.

یەکەم: قەدەغەکردنی کاری حزبی لەناو هێزەکانى پێشمەرگە.

.

دووەم: قەدەغەکردنی هەموو جۆرە سزادانێکی سیاسیی لەناو هێزی پێشمەرگە.

.

سێیەم: هیچ یەکەیەکی حزبی بۆی نییە لەناو هێزەکانى پێشمەرگە چالاکی ئەنجام بدات.

.

چوارەم: قەدەغەکردنی وەرگرتنی ئابونی حزبی لەناو هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

 

 

چوار بڕیار لە وەزارەتی پێشمەرگەوە.. "کاری حزبی لەناو پێشمەرگە قەدەغەیە"

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل