fbpx
Shadow Shadow

لیژنەیەکى پێنج کەسى بۆ بەڕێوەبردنى پێکهێنرا

چوارەمین کۆنگرەى یەکێتى دەستیپێکرد

11:34 شه‌ممه‌ 21 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

چوارەمین کۆنگرەى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان کەمێک لەمەوبەر لە سلێمانى دەستیپێکرد.

.

لە کۆنگرەکەدا کە لە هۆڵى پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى بەڕێوەدەچێت هەزار ئەندام بەشدارن، کە 500 ئەندامیان بە هەڵبژاردن بۆ ئەندامێتى کۆنگرە دیاریکراون.

.

لەوتەیەکدا کۆسرەت رەسوڵ داوا لە ئەندامانى کۆنگرە کرد لاپەڕەیەکى نوێ هەڵبدەنەوە.

.

وتیشى “یەکێتى موڵکى هەموانە و دەبێت بیپارێزین”.

.

لە یەکەم ڕۆژى کۆنگرەدا، لیژنەى لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆتایی به‌ ئه‌ركه‌كانی هات و هەڵوەشێنرایەوە، لەجیاتى ئەوان لیژنەیەکى پێنج کەسى کە پێکهاتوون لە ئه‌رسه‌لان بایز، حاكم قادر، مه‌لا یاسین، په‌یمان، دلێر سه‌ید مه‌جید، ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتی كۆنگره‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت.

.

لاى خۆیەوە، فەرید ئەسەسەرد ئەندامى کۆنگرە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، کارنامەى ئەمڕۆ پرۆتۆکۆڵى دەبێت، ئەنجومەنێک جگە لە ئەنجومەنى گشتى پێکدەهێنرێت رەنگە ناوى ئەنجومەنى سیاسی باڵا بێت، ناوەکەى ڕادەگەیەنرێت و دەسەڵاتەکان و شێوازى کارکردنى و هەماهەنگى لەگەڵ ئەنجومەنەکانى دیکە دەهێڵرێتەوە بۆ دواى کۆنگرە.

.

وتیشى “پێکهێنانى ئەنجومەنەکە بە دانانە و لە کۆنگرە ناوەکەى پەسەند دەکرێت و ناخرێتە دەنگدانەوە”.

فەرید ئەسەسەرد کارنامەى یەکەم رۆژى کۆبوونەوەى یەکێتى ئاشکرادەکات

فەرید ئەسەسەرد کارنامەى یەکەم رۆژى کۆنگرەى یەکێتى ئاشکرادەکات#ناس_نیوز

Gepostet von NAS – KURD am Samstag, 21. Dezember 2019

لەتیف نێروەیی وتەبێژى ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى پێش دەستپێکردنى کۆنگرەکە بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند “یەک پەیڕەو ئامادەکراوە و لە کۆنگرەدا بڕیارى لێدەدرێت، نازانرێت کۆنگرە چەند رۆژ دەخایەنێت بەڵام کۆنگرەیەک دەبێت بۆ نوێکردنەوەى یەکێتى”.

.

پێش کۆنگرە، چوار هەڵبژاردنى ناوخۆیی لەسەر ئاستى مەڵبەند و کۆمیت و مەکتەبەکان کرا و دواتریش تیروپشک بۆ کاندیدەکانى بەشدار لە کۆنگرەکرا.

.

لەتیف نێروەیی وتیشى “ئەوانەى پلەى سەربازییان هەیە ڕێگەیان پێدراوە بەشدارى بکەن”.

.

لیژنەى باڵاى پەیڕەوى ناوخۆى یەکێتى بە پشبەستن بە پڕۆژەیەکى ئەنجومەنى ناوەندى ئەو حزبە، پەیڕەوێکى پێشنیازکراوى بۆ کۆنگرە ئامادە کردووە و لەکۆنگرەدا دەنگى لەسەر دەدرێت.

.

بەپێی پەیڕەوەکە، هەیکەلى یەکێتى گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و ئەنجومەنى سەرکردایەتى گشتى کە لە 121 ئەندام پێکدێت لە کۆنگرەکەدا هەڵدەبژێردرێت.

.

کۆنگرەى ئەمجارەى یەکێتى کە چوارەم کۆنگرەى ئەو حزبەیە، دواى شەش ساڵ دێت لە دواکەوتنى لەوادەى خۆیدا.

.

یەکێتى نیشتیمانی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1975، سێ کۆنگرەی بەستووە و لە 1ی حوزەیرانی 2010یش کۆتا کۆنگرەی خۆی بەست، کە کۆنگرەی سێیەمی ئەو حیزبە بوو، لە کۆنگرەکەدا بڕیاردرا مانگی 10ی 2013 کۆنگرەی چوارەم ببەستن، بەڵام یەکێتی نەیتوانی لەو وادەیەدا کۆنگرە ببەستێت و دواتر بە پلنیۆمێک وادەی کۆنگرەی بۆ شەش مانگ دواخست.

.

یەکێتى لە ساڵى 2010دا کۆنگرەى سێهەمى بەست و دواى ئەوە بەهۆى نەخۆشکەوتن و پاشان کۆچى دوایى مام جەلال سکرتێرى گشتى ئەو حزبە و کێشەنێوخۆییەکانى یەکێتى کۆنگرەى چوارەم ئەنجام نەدرا و زۆر لەوادەى دیاریکراوى خۆى دواکەوت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل