fbpx
Shadow Shadow

چه‌ند پڵنگێك هێرشیانكرده‌ سه‌ر ڕاهێنه‌ره‌كه‌یان و كوشتیان

14:34 شه‌ممه‌ 06 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

له‌باشورى ئیتاڵیا، چوار پڵنگ هێرشیانكرده‌ سه‌ر ڕاهێنه‌ره‌كەیان و كوشتیان، تا پۆلیس و ده‌زگاى فریاكه‌وتن گه‌یشتنه‌ شوێنى ڕوداوه‌كه‌ یارییان به‌ته‌رمه‌كه‌ى كرد.

.

له‌شارى تریگیانۆى باشورى ئیتاڵیا، له‌ناو كێلگه‌یه‌كى به‌خێوكردندا  پڵنگێك هه‌ڵمه‌تى برده‌ سه‌ر ڕاهێنه‌ره‌كه‌یان به‌ناوى ئیتۆره‌ ویبر كه‌ ته‌مه‌نى 61 ساڵە و بریندارى كرد، به‌دواى ئه‌ویش سێ پڵنگه‌كه‌ى تریش هه‌ڵمه‌تیان برده‌ سه‌رى بەسەختی برینداریان کرد.

.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی ئیتاڵیا، ئیتۆره‌ ویبر یەکێک بووە له‌باشترین ڕاهێنه‌ره‌كانى به‌خێوكردنى پڵنگ لەو وڵاتە و زۆر ناوچەی جیهان گەڕاوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و  زیاتر شاره‌زابوون له‌پڵنگه‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ یارى سێرك.

.

دوابه‌دواى ڕوداوه‌كه‌ش هه‌ر چوار پڵنگه‌كه‌ له‌و كێلگه‌یه‌وه‌ بۆ شوینێكى تر گواستراونه‌ته‌وه‌ و پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردوه‌.

چه‌ند پڵنگێك هێرشیانكرده‌ سه‌ر ڕاهێنه‌ره‌كه‌یان و كوشتیان

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل