Shadow Shadow

چاپخانەكەی داعش كەوتە دەستی دژە تیرۆری عێراق

21:42 پێنج شه‌ممه‌ 11 نیسان 2019
article image

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

لەئۆپراسیۆنێكی هاوبەشدا كە لەزنجیرە چیای حەمرین ئەنجامیاندا، چاپخانەیەكی رێكخراوی داعش كە رۆژنامەیەكیان پێدەردەكرد، كەوتە دەستی هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق.

سەباح نوعمان وتەبێژی دژە تیرۆری عێراق تایبەت بەناس كورد-ی راگەیاند “ماوەی چوار رۆژە هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق بە هاوكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئۆپراسیۆنێكی بەرفراوانی ئەنجامدا لە زنجیرە چیاكانی حەمرین بە تایبەتی لە ناوچەی (متێبجە) كە دەكەوێتە باكوری پارێزگای دیالە”.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەكان بە شێوازی هەڵكوتانی كتوپڕ بووە لە رێگەی دابەزاندانی هێزەكانی دژە تیرۆر لە فڕۆكەوە.

وتەبێژی دژە تیرۆری عێراق روونیدەكاتەوە، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەكەدا توانیوویانە زیاتر لە 15 مۆڵگەی داعش خاپور بكەن و دەستبگرن بە سەر بڕێك چەك و تەقەمەنی، چاپخانەیەكی رێكخراوەكەش كە رۆژنامەی (نەبەئی) سەر بە رێكخراوی داعشی پێ‌ دەركراوە كەوتووەتە دەست هێزەكانی دژە تیرۆر.

بەوتەی سەباح نوعمان هێزەكانی دژە تیرۆر لەئێستادا هەماهەنگیەكی زۆر باشیان لەگەڵ هێزەكانی دژە تیرۆری هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە هەیە و لەماوەیەكی نزیكدا پێكەوە كێوماڵی ناوچەكانی دیكەی زنجیرە چیاكانی حەمرین بەتایبەتی ئەو ناوچانەی كە هاوسنوورن لەگەڵ هەرێمی كوردستان، ئەنجام دەدەن.

زنجیرە چیای حەمرین پێش هاتنی داعش چەكدارانی قاعیدە تێیدا مەشق و راهێنانیان دەكرد لەپاش ساڵی 2003وە حكومەتی عێراق نەیتوانی بەتەواوی كونتروڵی بكات، بۆیە داعش ئەم ناوچەیە بە گونجاوترین شوێن دەزانێت بۆ خۆحەشاردانی چەكدارانی.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل