fbpx
Shadow Shadow

"بۆ ئەوەى مانگاکان هەست بە دڵەڕاوکێ نەکەن و دەرونیان ئارام بێت"

چاویلکەیەک بۆ مانگاکان دەبەسترێت وا دەکات “تەندروست بن و شیرێکى باشتر و زیاتریان هەبێت”

16:05 چوار شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە ڕوسیا کۆمەڵێک خاوەن کێڵگە لە تاقیکردنەوەیەکى نوێدا، چاویلکەى (ڤی ئار بۆکس) بۆ مانگاکانیان دەبەستن، ئەو هەنگاوەش پاش ئەوە دێت کە توێژینەوەیەک دەریخستوە ئەو ڕێگایە بۆ تەندروستى مانگاکان باشە و شیرى زۆریش دەدەن.

,

بەگوێرەى هەواڵێکى فۆکس نیوزى ئەمریکی، لە هەنگاوێکى نوێدا چەند خاوەن کێڵگەیەک لە ڕوسیا چاویلکەى (ڤی ئاڕ بۆکس) بۆ مانگاکانیان دەبەستن، بۆ ئەوەى مانگاکان هەست بە ئارامى دەرونى بکەن و لایەنى تەندروستى و دەرونییان باش بێت، بەوەش بەرهەمى شیرەکەیان زیاد دەکات.

,

ئەو چاویلکانە جیاوازن لەوانەى بۆ مرۆڤ دروستکراون، چونکە پشتى بە سروشتى مانگاکان بەستوە، کە ئەو ئاژەلانە لەڕێی چاویلکەکانیانەوە سروشتێکى دڵڕفێن و جوان و دەشتێکى سەوزى فراوان دەبینن.

,

وەزارەتى کشتوکاڵ و خۆراکى ڕوسیا لەبارەى ئەو هەنگاوەوە ڕایگەیاندووە، ئەو ڕێگایە وا دەکات ڕێژەى دڵەڕاوکێ لەنێو ئاژەڵان کەمبکاتەوە.

,

ئەو چاویلکانە و ڕێگاکانى بەستنى بۆ ئاژەڵان و بەتایبەت مانگا، لە توێژینەوەیەک لە هۆڵەندا گەشەى پێدرا، بۆ ئەوەى بارودۆخى کەشوهەوا کاریگەرى لەسەر تەندروستى ئاژەڵەکان و چۆنییەتى شیرەکان نەبێت.

,

هەرچەندە لە توێژینەوەکان باس لەوە کراوە ئەو هەنگاوە ڕێژەى بەرهەمهێنانى شیر زیاد دەکات، بەڵام هیچ ڕێژەیەکى دیارى کراوى نەخستوەتەڕو.

,

چاویلکەى (ڤی ئاڕ بۆکس) واتا پیشاندانى ڕاستییەکى گریمانەیی، سەرەتا ئەو چاویلکەیە بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان دروستکرا، بەڵام دواتر بۆ زۆر بوارى دیکە سودى لێبینراوە، بەکارهێنەر کە لەچاوى دەکات هەست بەوە دەکات دەچێتە نێو دونیاى ئەو ڤیدیۆیەى کە لەڕێیەوە پلەى کراوە.

 

چاویلکەیەک بۆ مانگاکان دەبەسترێت وا دەکات "تەندروست بن و شیرێکى باشتر و زیاتریان هەبێت"

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل