fbpx
Shadow Shadow

چاودێرێکى سیاسی: بەرپرسانى هەرێم لە هەڕەشەى تورکیا دەترسن

21:30 چوار شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

به‌هه‌مان شێوه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمیشدا له‌شكركێشییه‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ئیدانه‌ نه‌كرا و تەنانەت ناوى تورکیاش نەهات، به ‌ناڕاسته‌وخۆیى باس لە مه‌ترسییه‌كانى ئه‌و پرسه‌ كرا، چاودێرێكى سیاسیش ده‌ڵێت، “بەرپرسانى هەرێم لە هەڕەشەى تورکیا دەترسن”.

,

له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى کۆبوونەوەکەى سەرۆکى هەرێم و لایەنە سیاسییەکان، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به ‌له‌شكركێشییه‌كانى سوپاى توركیا و ئیدانه‌ كردنى تاوانه‌ سیاسى و مرۆییه‌كانى ئه‌و سوپایه‌ له ‌ڕۆژئاواى كوردستان نەکرا، تەنانەت لە ڕاگەیەندراوەکەدا ناوى تورکیا و ڕۆژئاواش نەهات.

,

لەو بارەیەوە مه‌سعود عه‌بدولخالق، چاودێرى سیاسى تایبەت بە ناس کوردى وت: “به‌گشتى هه‌رێم زۆر لاوازه‌ له ‌هه‌موو ڕوه‌كانى سه‌ربازى و دیبلۆماسى و سیاسى ..تد، بۆیه‌ تواناى به‌رگریكردنیشى له‌ به‌رامبه‌ر توركیادا له خودى ‌خاكه‌كه‌ى خۆشی نییه‌ و سه‌ربازانى توركیا هاتونه‌ته‌ ناو خاكى هه‌رێمه‌وه‌ كه‌سیش ڕوبه‌ڕویان نه‌بوه‌ته‌وه”‌.

,

ئەو چاودێرە وتیشی، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ چه‌ندین ڕۆژه‌ به‌هۆى بوونى پره‌نیسپه‌وه،‌ گه‌ریلاكانى ڕۆژئاوا شه‌ڕى به‌رگریكردن له ‌سه‌رێكانى ده‌كه‌ن.

,

مه‌سعود عه‌بدولخالق باسیله‌وه‌ش كرد، به‌رپرسانى هه‌رێم تواناى به‌رگریكردنیان له‌ پرسه‌ سه‌ره‌كییه‌كان نه‌ماوه‌، وتیشی: “بۆینباخ له‌به‌رده‌كه‌ن و سه‌ردادێنن، لەناوخۆشدا بۆ میله‌تى هه‌ژار زیره‌كن و له‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ى بچوكى توركیاش ده‌ترسن”.

,

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و به‌شێك له ‌وڵاتانى ناوچه‌كه،‌ هه‌ڵوێستى توند دژ بە تورکیا گیرایەبەر و ئه‌و كاره‌ى توركیا ڕه‌تكرایه‌وه‌، به‌شێكیش له ‌خه‌ڵكى كوردستان له‌ میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داواى هه‌ڵوێستى ڕونیان له ‌ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم كرد.

,

“له‌ ماوه‌كانى ڕابردووشدا بینیمان چۆن قائیمقامه‌كانیان ته‌بلیغ كردووه‌ كه‌ نه‌وێرن بڵێن فڕۆكه‌كانى توركیا بۆردوومانى گونده‌كانى هه‌رێم ده‌كەن، له‌كاتێكدا توركیا خۆى نه‌یده‌شارده‌وه‌، بۆنمونه‌ ده‌یوت ‘فڕۆكه‌كانمان له‌ چۆمان یاخود مه‌خمور یاخود له‌چه‌ند شوێنیكى دیکەیان داوە’، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن نازانین”، مەسعود عه‌بدولخالق واى وت.

,

به‌لاى ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌وه‌، له‌چاو هه‌ڵوێسته‌ جیهانیى و ناوچه‌یه‌كان به‌رامبه‌ر له‌شكركێشییە‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، هەڵوێستى بەرپرسانى هەرێم لاوازه‌، بەڕاى ئەو نەبوونیان باشتره‌.

,

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: “له‌دواى ڕیفراندۆم، توركیا ڕێكکه‌وتن لەگەڵ ‌هه‌رێم ناكات، چونكه‌ هه‌رێم له‌پێش و پاش ڕیفراندۆم زۆر جیاوازه،‌ بۆیه‌ توركیاش ئه‌وه‌ى قۆرخكردووه‌ و ئه‌و هێزه‌شى كه‌ هێناوه‌ وەک دەستدرێژى هاتوه‌ نه‌ك به‌رێكکه‌وتن”.

,

لەبارەى ئەزمونى ڕۆژئاواى کوردستان، مەسعود عەبدولخالق وتى: “به‌رپرسانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆشیاندا ڕاستگۆ نین، بۆیه‌ ناشتوانن هه‌ڵوێستێكى جدیشیان له‌و پرسانه‌دا هه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕۆژئاوا ئه‌زمونێكى سه‌ركه‌وتوه‌ و گه‌نده‌ڵى نییه‌ و خه‌ڵكه‌كانیان تێكه‌ڵن و ده‌ستیانگرتوه‌ به ‌پره‌نسیپى خۆیانه‌وه‌ بۆیه‌ به‌رگرى ده‌كه‌ن”.

,

ئەو چاودێرە سیاسییە هۆشداری دایە به‌رپرسانى هه‌رێم وتى: “توركیا به ‌ئاشكرا ده‌ڵێت، هیچ كیانێكى كوردییان قبوڵ نییه‌، كه‌واته‌ هه‌رێمى كوردستانیش نۆبه‌تى دێت، بۆیه‌ له‌ئێستادا كار بۆ به‌رگرى كردن بكرێت باشتره‌ نه‌ك سازش، چونکە ئەوە هیچ له‌ بیروباوه‌ڕى توکیا ناگۆڕێت”.

,

به‌هه‌مان شێوه‌ له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى دوێنێى په‌رله‌مانى كوردستانیشدا، به ‌ڕاسته‌وخۆ باسى په‌لاماره‌كانى سوپاى توركیا نه‌كرا و هیچ هه‌ڵوێستێكى ڕونى ئه‌و ده‌زگایه‌ به‌رامبه‌ر ڕوداوه‌كانى ڕۆژئاوا نه‌بیندرا، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ى به‌شێك له‌ ڕۆشنبیران و خه‌ڵكى كوردستانى بەدواى خۆیدا هێنا.

,,
,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل