fbpx
Shadow Shadow

"ئەوەی بە ڕوداوی هاتوچۆ بمرێت دەچێتە بەهەشتەوە"

چاوان چەند کاتژمێرێک بەر لە گیانلەدەستدانى باسی مردنی کردووە

15:11 سێ شه‌ممه‌ 08 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

چاوان بەهادین، لە ڕۆژێکى ئاساییدا لە پەیمانگاى تەکنیکى دوکان ڕۆژەکەى بەسەر برد، دواتر بە ئومێدى سەرەتایەکى نوێ لەگەڵ هاوڕێکانى بەرەو  ماڵەوە بەڕێکەوتن، بەڵام هاوڕێکانى بەبێ چاوان چونەوە ماڵى خۆیان، چاوانیش بۆ گۆڕستان بەڕێ کرا.

,

دوو ڕۆژ بەر لەئێستا لە ڕێگای دوکان–سلێمانی، پاسێکی خوێندکاران وەرگەڕا و تیایدا جگە لە برینداربوونی چەند خوێندکارێک، چاوان کە خوێندکارى بەشی کارگێڕی بانک بو لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان گیانیلەدەستدا، بەوتەی یەکێک لە کچە هاوڕێکانیشی، چاوان چەند کاتژمێرێک بەر لە ڕوداوەکە باسی گیانلەدەستدانی کردووە بە ڕوداوی هاتوچۆ.

,

ژاڵە عەبدوڵا، کە شایەتحاڵێكی ڕوداوەکە و هاوڕێی نزیکی چاوانە، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “من لە پاسێکی دیکەدا بوم، وەستاین لە بەنزینخانەیەک، بەڕێکەوتینەوە و لە پڕ تەپوتۆزێکی زۆرمان بینی لە پێشەوە، کاتێک نزیکبووینەوە زانیمان یەکێکە لە پاسەکانی هاوڕێکانمان وەرگەڕاوە، سەرجەمیان هاوڕێمان بوون دیمەنێکی زۆر ترسناک بو”.

,

 

چاوان چەند کاتژمێرێک بەر لە گیانلەدەستدانى باسی مردنی کردووە

,

مردنى چاوان بۆشاییەکى زۆریان لا دروستدەکات وەک هاوڕێکانى باسیان لێوەکردووە، لەوبارەیەوە ژاڵە عەبدوڵا وتى: “چاوان یەکێک بو لەو کچانەی زۆر کراوە و کۆمەڵایەتی بو، زۆرینەی کات دەم بەخەندە بو، لەگەڵ زۆرینەمان هاوڕێ بو، لەوماوەی پێکەوە بووین نەمبیستوە کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا هەبوبێت”.

,

بەوتەی ئەو هاوڕێیەى، پێش گەڕانەوەیان بەرەو سلێمانی و ئەو ڕوداوە، کاتێک چاوان لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێیدا نانیان خواردووە، باسی مردن و بەهەشتی کردووە و وتویەتی: “ئەوەی بە ڕوداوی هاتوچۆ بمرێت ئەچێتە بەهەشتەوە”، چونکە دەڵێن چاوان زۆر لە ڕوداوی هاتوچۆ ترساوە.

,

هاوکات سەرچاوەیەکى ئاگادار لە دۆسیەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “شۆفێرەکە لە بنکەى پۆلیسی سورداش دەستبەسەرە و ڕاگیراوە، چونکە لە ڕوداوەکەدا گیان لەدەستدان و چەندین بریندار هەن، ئەگەر کەسوکاری ئەو کچەش لێی خۆش بن پێناچێت هەر ئازاد بکرێت بە زویی”.

,

لەبارەى هەڵوێستی کەسوکاری چاوان، ناس کورد پەیوەندی کرد بە کەسوکارییەوە، بەڵام ئەوان ئامادەنەبوون لە ئێستادا هیچ شتێک لەوبارەیەوە بڵێن.

,

,

هاوڕێکەى چاوان، کە بینینی دیمەنی ڕوداوەکە توشی ترسێکی زۆری کردبو و لە وتەکانیشی بۆ ناس کورد نەیشاردەوە کە زۆر ترساون و تاساون، هیواى خواست شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بکەن بۆ ئەوەی ئەو ڕوداوە نەخوازراوانە بەرەو کەمبوونەوە بچن.

,

چاوان بەهادین کچە گەورەى خێزانەکەیان بوە، لەدایکبووی ساڵی 1999 بوە واتە تەمەنی 20 ساڵی تێنەپەڕاندووە و ساڵى دووەمى خوێندنى بوە لەو پەیمانگایە.

,

تەنها لەماوەی چوار ڕۆژدا لەڕێگای دوکان سلێمانی، لە چەند ڕوداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، نزیکەی 25 کەسی دیکەش برینداربوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل