Shadow Shadow

چالاکوانێکى ئێزیدى: ژنانى ئێزدى كراونه‌ته‌ كه‌نیزه‌ك و براون بۆ  توركیا و سعودیه‌ [ڤیدیۆ]

13:45 یه‌ك شه‌ممه‌ 04 ئاب 2019

ناس کورد-

 

چالاكوانێكى ئێزدییه‌كان ئاشكراى ده‌كات، كچانى ئێزدى كراونه‌ته‌ كه‌نیزه‌ك له‌ توركیا و سعودیه‌ و بۆ گه‌یاندنیشیان به‌و دوو وڵاته‌ چه‌ند لایه‌نێك هاوكارى داعشى كردووه.

.

 

له‌دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا عیسا سه‌عدۆ، چالاكوانى ئێزدیه‌كان كه‌ نیشته‌جێى ئه‌ڵمانیایه‌ بۆ یه‌كه‌مجار‌ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد‌، زیاتر له‌ 2 هه‌زار و 900 ئێزدى چاره‌نوسیان نادیاره‌ و بێسه‌ر و شوێنن و به‌پێى زانیارییه‌كانی ئەوان كه‌ لێى دڵنیان ژنانى ئێزدى كراونه‌ته‌ كه‌نیزه‌ك و براون بۆ  توركیا و سعودیه‌.

.

ئه‌و چالاكوانه‌ ئێزدییه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، چه‌ند لایه‌نێك به‌هاوكارى داعش كچانى ئێزدیان به‌ره‌و سعودیه‌ و توركیا بردووه‌ له‌دواى پێنج ساڵیش له‌كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان هیچ لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كیش له‌و كاره‌ نه‌كراوه‌.

.

عیسا سه‌عدۆ له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى كه‌وتنى قه‌زاى شه‌نگال و كۆنترۆڵكردنى له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ڕە‌خنه‌ى توندى له‌به‌رپرسانى پێشمه‌رگه گرت و داواى کرد “به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى كتوپڕ و خێرا له‌و شاره‌دا كشانه‌وه‌ و هیچ گوله‌كیشیان نه‌ته‌قاند به‌ره‌و ڕووى داعش، دادگایى بكرێن”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل