fbpx
Shadow Shadow

چالاکوانانى عێراق داوا لە بەرهەم ساڵح دەکەن حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی هەڵبوەشێنێتەوە

22:54 شه‌ممه‌ 26 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ماوەی دوو ڕۆژە خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر و شارەکانی دیکەی عێراق دووچاری دۆخێکی ئاڵۆزبووەتە، ژمارەی کوژارو و بریندارەکان بەردەوام لەهەڵکشاندایە، چالاکوانانی نێو خۆپیشاندانەکانیش بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە داوا لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق دەکەن عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران لە کار لاببات و حکومەتەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

.

محەمەد ساعدی، چالاکوانى مەدەنی هاوکات یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی شاری بەغدا، بە ناس کوردی ڕاگەیاند:” لە ئێستادا خۆپیشاندەران داواکارییەکانیان قەتیس کردووە لە هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی “.

.

وتیشی :”خۆپیشاندەران داوا لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق دەکەن بەوپێیەی کە پارێزەی دەستوورە بە ئەرکی خۆی هەڵبسێت و حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی هەڵبوەشێنێتەوە و هەر خۆشی دەسەڵاتەکانی وەربگرێت و بانگەواز بۆ هەڵبژاردنێکی گشتی  پێشوەخت لە عێراق بکات”.

.

ئەو چالاکوانە، روونیکردەوە، لە ئێستادا خۆپیشاندەران بەرهەم ساڵح ، بەکەسێکی شیاوی ناو حکومەت دادەنێن و بە خاوەن هەڵوێستى دەزانن.

.

لە دوێنێ (هەینى)یەوە خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق دەستیپێکردەوە و بەگوێرەى دواین ئاماریش کە کۆمسیۆنى مافى مرۆڤ بڵاوى کردەوە لە خۆپیشاندانەکاندا 42 کەس کوژراوون و زیاتر لە 2500 کەسى دیکەش برینداربوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل