fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

به‌هۆی گه‌یشتنی كۆرۆنا به‌و وڵاته‌ 

چالاکوانانى عێراق داواى داخستنى خاڵە سنورییەکان لەگەڵ ئێران دەکەن

09:37 پێنج شه‌ممه‌ 20 شوبات 2020
article image

ناس كورد- 

بۆ رێگریكردن له‌ گەیشتنى ڤایرۆسی كۆرۆنا بە عێراق دواى گەیشتنى بەشارى قومى ئێران، چالاکوانانی عێراق داواى داخستنى خاڵە سنورییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا دەکەن و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن “عێراق سیستمى تەندروستیەکەى بۆ ڕێگریکردن لەو ڤایرۆسە لاوازە”.

.

 

دواى گەیشتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەوڵاتی ئێران هاووڵاتیانى عێراق ترسیان لێنیشتووە و دڵەڕاوکێییانە لەسەر هاتنە ناوەوەى ڤایرۆسەکە.

.

چالاکوانانى عێراق لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هاشتاگێکیان بەناوى “ناوچە سنورییەکان لەگەڵ ئێراندا دابخەن”، بڵاو کردووەتەوە لەماوەى چەند کاتژمێرێکى کەمیشدا دواى بڵاوبوونەوەى هەواڵى گەیشتنى ڤایرۆسەکە بەئێران و توشبوونى دوو هاوڵاتى ئەو وڵاتە ، هاشتاگاکە بەخێرایى بڵاوبوه‌وه‌.

.

هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنى هەواڵى مردنى دوو هاووڵاتى ئێرانى لەشارى قوم بەهۆى توشبوون بەڤایرۆسەکەوە لەلایەن بەرپرسانى ئێرانەوە، هاووڵاتیانى شارى نەجەف داوایان کرد فشار بخرێتە سەر دەسەڵاتدارانى عێراق بۆ ئەوەى فڕۆکەخانەکان تا ماوەیەک بەڕووى ئەو وڵاتەدا دابخات و گەشتەکانیش بۆ ئێران ڕابگرێت.

.

ژمارەیەکى تریش لەچالاکوانانى عێراق باسیان لەوە کردووە، وڵاتەکەیان هیچ ئامادەسازییەکى تەندروستى تێدانییە بۆ بەرگریکردن لە هاتنى ڤایرۆسەکە.

.

بەپێى وتەى سەرۆکى ناوەندى ڕوبەڕوبونەوەى نەخۆشییە گیرۆدەییەکانى ئێران ئەو دوو هاووڵاتیەى کە لەشارى قومى ئێران بەهۆى ڤایرۆسەکەوە مردوون، پیربوون و بەرگرى لەشیان لاواز بووە.

.

لەبارەى ئامادەکارییەکانى حکومەتى هەرێمیش بۆ ڕێگریکردن و شێوازى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پێشهاتە نوێیەدا، شه‌وی رابردوو محه‌مەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، بەناس کوردی، ڕاگەیاند :” بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشی کۆرۆنا وەزارەتی تەندروستی بە هاوکاری دامودەزگاکانی حکومەت کۆمەڵێک ڕێکاری تەندروستی توندی گرتەوەتە بەر، بە تایبەتی لەدەروازە سنورییە زمینییەکان و ئاسمانییەکان”.

.

وتیشى ”لەدەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان لیژنەی تەندروستی تایبەت هەن و ڕێوشوێنی تایبەت بە خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە گیراوەتە بەر، هەر کەسێک لە دەرەوەی سنورەکانی هەرێمی کوردستان بیەوێت بێتە ناو خاکی هەرێمەوە بە تایبەتی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانەی کە نەخۆشییەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە پشکنینی تایبەتی بۆ دەکرێت بە ئامێری تایبەت”.

.

وتەبێژەکەى وەزارەتى تەندروستى ئەوەشى ئاشکرا کرد، لەلایەن حکومەتەوە بودجەیەکى فریاگوزارى بەمەبەستى ڕوبەڕوبونەوەى ڤایرۆسەکە بۆ وەزارەتى تەندروستى تەرخانکراوە و لەڕۆژانى داهاتودا ئەو پارەیە دەچێتە هەژمارى وەزارەتى ناوخۆەوە.

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل