fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

خۆپیشاندانە چاوەڕوانکراوەکە مشتومڕ دروستدەکات

چالاکوانانى سەید سادق “لەژێر هەڕەشەدان”..قایمقام چى دەڵێت؟ [تایبه‌ت]

22:57 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بڕیارە سبەینێ‌ (دوشەممە) لەقەزای سەیدسادق خۆپیشاندانێك بۆ داواكردنی خزمەتگوزاریی ئەنجام بدرێت، چالاكوانانیش دەڵێن هەڕەشەیان لێدەكرێت و ژیانیان لە مەترسیدایە، قایمقامی قەزاكەش ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت مۆڵەت بۆ هیچ خۆپیشاندانێك وەرنەگیراوە.

.

ماوەى چەند ڕۆژێکە بانگەواز بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندان دەکرێت لە قەزاى سەیدسادق، بۆ داواکردنى خزمەتگوزاریی و دژى پشتگوێخستنى قەزاکە.

.

ژمارەیەك چالاكوانی قەزای سەید سادق كە بڕیاربوو سەرپەرشتی خۆپیشاندانەكە بكەن لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایانگەیاند، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی سەیدسادقەوە “هەرەشەی جدیمان لێكراوە و مەترسی لەسەر ژیانمان هەیە، سبەینێ ناتوانین جڵەوی خۆپیشاندانەكە بگرین و سەرپەرشتی خۆپیشاندانەكە لە ئەستۆ بگرین”.

.

ئەیوب سلێمان، چالاكوانى دانیشتووى سەیدسادق بە “ناس كورد”ی وت “ئەو داواكاریانەی ئێمە هەمانە بە ئیدارەی قەزاكە ناكرێت، گروپێكی چالاكوان و رۆژنامەنوس و كەسایەتی ئاینی و دیاری شارەكە چوین بۆ لای هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بۆ ئەوەی چەند بەڵێنێكی لێوەرگرین تا خزمەتگوزاری پێشكەشی سەیدسادق بكرێت، بەڵام ئەویش وتی كە هیچی پێناكرێت، تەنانەت داوامان لێكرد هاوكاریمان بكات وەزیرە تایبەتمەندەكان ببینین بەڵام وتی ئەوەشی پێناكرێت”.

.

باسى لەوەشکرد، “ئاسایشی سەیدسادق كە زانیویانە خۆپیشاندان دەكەن لەكۆبونەوەی خۆیاندا باسیان لەوەكردوە رێگە نادەن و هەڕەشەیان كردووە”.

.

سەبارەت بەوەرگرتنی مۆڵەت بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان، ئەیوب سلێمان وتى “داوای مۆڵەتمان كردووە، بەڵام هێشتا وەرمان نەگرتوە، قایمقامیەت دەڵێت مۆڵەتتان پێدەدەین بەڵام بەرپرسیار دەبن لە هەر ئاژاوەیەك، ئێمە ناتوانین بەڵێنی ئەوە بدەین چونكە خۆپیشاندانە و چەندین لایەن دزە دەكەنە ناویەوە، تائێستاش نەگەیشتوینەتە هیچ بڕیارێك”.

.

دیارترین ئەو داواکارییانەى کە چالاکونانى سەیدسادق داواى دەکەن بریتین لە، چاککردنى شەقامەکان و باشکردنى کارەبا و رەخساندنى هەلى دامەزراندن بۆ دەرچووانى دانیشتووى قەزاکە.

.

دیاری تۆفیق، قايمقامی قەزای سەیدسادق لەلێدوانێكدا بۆ ناس كورد وتی “ئەوەی باس لەوە دەكرێت گوایە هەڕەشە لە چالاكوانان كراوە هیچ بنەمایەكی نییە، هەركەس هەڕەشەی لێكراوە دەتوانێت سبەینێ‌ داوایەك پێشكەشی ئێمە بكات كە لە چ لایەنێكەوە هەڕەشەی لێكراوە”.

.

سەبارەت بەوەی خۆپیشاندانەكەی سبەینێ‌ مۆڵەتی بۆ وەرگیراوە یاخود نا، دیاری تۆفیق وتى “هیچ لایەنێك مۆڵەتی بۆ هیچ خۆپیشاندانێك لای ئێمە وەرنەگرتووە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل