Shadow Shadow

"ماوەی سێ هەفتەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرە"

چارەنووسی زارا نادیارە

09:39 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی سێ هەفتە لە دەستبەسەرکردنى، زارا محەمەدی، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی ڕێکخراوی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نۆژین لە شاری سنە، چارەنووسی نادیارە.

.

بە گوێرەى زانیارییەکانى ڕێکخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ، ڕۆژی پێنجشەممە 23ی ئایاری 2019 هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتایە سەر ماڵی زارا محەمەدی و لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی ڕێکخراوی نۆژین بە ناوەکانی ڕێبوار منبەری و ئیدریس منبەری دەستبەسەرکران و جگە لە زارا، هەردوو دەستگیرکراوەکەی دیکە دوای چوار ڕۆژ ئازاد کران.

.

بنەماڵەی زارا محەمەدی، پاش هەشت ڕۆژ لە دەستگیرکردنی زارا و لە ڕۆژی پێنجشەممە 30ی ئایاری 2019 توانیویان بۆ ماوەی 30 خولەک چاویان بە کچەکەیان بکەوێت، دواتر بەرپرسانی ئەمنی بەڵێنیان بە بنەماڵەکەى دابوو کە پاش چەند ڕۆژێک زارا دادگایی دەکرێت و پاشان ئازاددەکرێت.

.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای  تێپەڕبوونی 20 ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنى، زارا محەمەدی و بەڵێنی بەرپرسانی ئەمنی سەبارەت بە دادگایی کردن و ئازادکردنی ناوبراو، بەڵام زارا هێشتا لە زینداندایە و دادگایی نەکراوە و چارەنوسیشی نادیارە.

.

زارا محەمەدی تەمەنی 28 ساڵە و ساڵی 1991 لە گوندی سەراوڵەی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە لە دایکبووە و بڕوانامەی کارناسی باڵای جیۆپۆلۆتیکی لە زانکۆی بیرجەند وەرگرتووە.

.

ماوەی 10 ساڵە لە گوندەکانی دەورووبەری سنە و ناو شاری سنە وانەی کوردی دەڵێتەوە، شەش ساڵ پێش ئێستا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی وەژین و دواتر بە کۆی دەنگی ئەندامان بووە بە  بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە.

.

بە گوێڕەى ئامارى “لە مارسەوە بۆ مارس”ى ڕێکخراوەکە لە مارسى ساڵى 2018وە تاکو مارسى ساڵى 2019 زیاتر لە 37 ژنی کورد، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

.

.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل