fbpx
Shadow Shadow

"پارتى دەیەوێت وەک براگەورە خۆى دەربخات"

 چارەنوسى دروستکردنى فراکسیۆنى کوردستانى لە عێراق بە نادیارى ماوەتەوە

20:37 چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

هەرچەندە بڕیاربو لایەنە كوردییەكان لە پەرلەمانی عێراق لەچوارچێوەی یەك فراكسیۆندا كۆببنەوە، سەرجەم حیزبەکانیش بەو بریارە ڕازى بوون، بەڵام ئەو هەنگاوە نەچوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

,

لە كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان، لە 5ی تشرینی دووەمی 2019، بڕیارى دروستکردنى فراکسیۆنى کوردستانى دەرچو، سەرجەم لایەنە بەشداربوەکانى کۆبوونەوەش، لەگەڵ ئەو بڕیارە بوون.

,

“ئەو پرسە بە کرداری هەنگاوى بۆ نەنراوە”

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق پێیوایە، بۆ بەرجەستەکردنی ئەو پرسە تا ئێستا بە کرداری هەنگاو نەنراوە.

,

شێرکۆ میروەیس، پەرلەمانتارى کورد لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ناس کوردی وت: “یەک ڕیزی و یەک دەنگی کورد لە بەغداد زۆر گرنگە، بەتایبەت پاش ئەوەی کە عێراق و ناوچەکە بە دۆخێکی نالەباردا تێدەپەڕن، پێویستە کورد نێوماڵی خۆی کۆبکاتەوە”.

,

ئەو پەرلەمانتارەى یەکێتى ئەوەشى خستەڕو: “یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ دروستکردنی ئەو فراکسیۆنە کوردستانییەدایە، چونکە بە دیدی ئێمە لەم قۆناغەدا یەکگرتویی کورد زۆر گرنگە، بەڵام تائێستا بە کراداری هەنگاوەکان گەڵاڵە نەبوون”.

,

“هیچ بەربەستێک لە پێش دروستکردنی ئەو هاوپەیمانییە کوردییەدا نییە، بەڵام دەبێت پارتی و یەکێتی هەنگاوی باشتر و فراوانتر بنێن بۆ کۆکردنەوەی هێز و لایەن کوردییەکان”، شێرکۆ میروەیس واى وت.

,

ئاماژەى بەوەشکرد: “پێویستە پارتی و یەکێتی پشکی لایەنە کوردییەکان لە پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەرچاوبگرن، نەک فەرامۆشی بکەن، دەبێت زەمینە ساز بکەن بۆ یەکڕیزی کورد لە هەموو کاتێکدا، نەک تەنها لەو کاتانەی کە ئیشمان بە یەکتر دەبێت”.

,

لاى خۆشییەوە، پەرلەمانتارێکى پارتى لە عێراق، پێی وایە، هیچ بەربەستێک لەبەردەم دروستبوونى ئەو هاوپەیمانییە کوردییەدا نییە.

,

ناسر هەرکی، پەرلەمانتاری پارتی لە عێراق، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “هیچ ئەستەمێک لەپێش دروستکردنی ئەو فراکسیۆنەدا نییە، هەموو لایەنەکانیش کۆکن لەسەری، ئەوەش بەڕونی دەرکەوت لە کۆبوونەی سەرۆک هەرێم لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغداد”.

,

هەرکى وتیشی: “لەئێستادا وتووێژەکان دەرباری پێکهێنانی ئەو فراکسیۆنە بەردەوامە، بەڵام وادەیەک بۆ ڕاگەیاندنی دەستنیشان نەکراوە، ئەگەری هەیە هەندێک پێویستی بە کات هەبێت”.

,

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئەوەشی خستەڕو: “ئەو هەنگاوە لە بەرژەوەندیی گشتیدایە و لایەنە كوردییەكانى دیكەش، باوەڕناكەم بۆچونی جیاوازیان ھەبێت لەسەر پێشنیازەكە، چونكە لە بەرژەوەندیی ھەموو لایەنە كوردییەكانە، کە لە چوارچێوەی یەك فراكسیۆندا كۆببینەوە”.

,

 چارەنوسى دروستکردنى فراکسیۆنى کوردستانى لە عێراق بە نادیارى ماوەتەوە

,

“پارتى دەیەوێت وەک براگەورە خۆى دەربخات”

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بۆچونەکانی لەسەر دروستکردنی  فراکسیۆنى کوردستانى زۆر جیاوازترە لە بۆچونی پارتی و یەکێتی.

,

غالب محەمەد، پەرلەمانتارى گۆڕان لە عێراق، لەبارەى فراکسیۆنى کوردستانى تایبەت بە ناس کورد وتى: “مەبەستی پارتی لە دروستکردنی ئەو فراکسیۆنە هاوبەشەدا، تەنها بۆ ئەوەیە خۆی وەک برا گەورە دەربخات”.

,

“لەئێستادا لایەنە کوردییەکانى پەرلەمانى عێراق لە هەموو ئەو پرسانەى پەیوەستە بە قووتی خەڵکی کوردستانەوە، یەک دەنگن، چی پێویست دەکات فراکسیۆنێکی هاوبەش لە پەرلەمانی عێراق هەبێت، ئێمە نامانەوێت بچینە ناو هاوپەیمانییەکەوە ئامانجی سەرەکی کڕین و فرۆشتن بێت”، غالب محەمەد وای وت.

,

 چارەنوسى دروستکردنى فراکسیۆنى کوردستانى لە عێراق بە نادیارى ماوەتەوە

,

“بەشدارى پارتى و یەکێتى لە کۆبوونەوەکەى ماڵى عەمار حەکیم کاریگەرى دەبێت لەسەر دروستکردنى فراکسیۆنى کوردستانى”

 

بەر لە دوو شەو، 14 لایەنى سیاسی عێراقى کە پارتى و یەکێتیشیان تێدابو، لە ماڵى عەمار حەکیم لە بەغداد کۆبوونەوە، “نەخشەڕێگا”یەکیان ئامادەکرد بۆ چارەسەرکردنى دۆخى ئێستا و ئەنجامدانى چاکسازی لەلایەن حکومەتەوە لە عێراق.

,

لەوبارەیەوە شێرکۆ میروەیس، ئاماژەی بەوەکرد: “ئامادەبوونی پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی بەغداد و واژووکردنی ڕێککەوتنەکە بەبێ بەشداریکردنی لایەنە کوردییەکانی دیکە، تاڕادەیەک کاریگەرییەکی نەرێنی دەبێت لەسەر ڕەوتی بەرەوپێشچوونی هانگاوەکانی دروستکردنی فراکسیۆنی کوردستانی”.

,

لاى خۆشییەوە، غالب محەمەد لەبارەى هۆکارى ئەو وتەیەکەى کە پارتى بەوە ناوبرد کە دەیەوێت وەک “برا گەورە” خۆى دەربخات، وتى: “ئەوە بەڕونی لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی بەغداد دەرکەوت، کە بەبێ پرسی ئێمە نیچیرڤان بارزانی بەناوی ئێمە و لایەنە کوردییەکانی دیکەشەوە قسەی کردووە و ڕێککەوتنەکەی واژوو کردووە”.

,

جەختی لەوەشکردەوە: “ئەوەی پارتی دەیکات لە عێراق، بۆ قەواری هەرێمی  کوردستان نییە، بەڵکو بۆ کۆمەڵێک ئیمتیازات و پلە و پۆستە”.

,

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر، پەرلەمانتارێکى کورد لە بەغداد بۆ ناس کورد ئاشکرایکرد، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەشێک لە حیزبەکانى کۆبوونەوەکەى بەغدادى ئاگادارکردووەتەوە کە “واژووى لەسەر ڕێککەوتنەکەى بەغدا نەکردووە” و چاوەڕوانى “کۆدەنگى” لایەنە کوردییەکان دەکات لەو بارەیەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل