Shadow Shadow

"ڕێكخراوى یۆنسكۆ بڕیارى له‌باره‌وه‌داوه‌"

چاره‌نووسى كۆشكه‌كه‌ى سه‌دام لە بابل چى به‌سه‌ردێت؟

09:24 شه‌ممه‌ 31 ئاب 2019
article image

ناس کورد

تاڵیب نه‌سار، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ڕۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندن له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى بابل ڕایگه‌یاندووه‌:” ڕێكخراوى یۆنسكۆ مه‌رجى ئه‌وه‌ى دانه‌ناوه‌ كۆشكه‌كه‌ى سه‌دام حوسێن له‌شارى بابل لاببرێت كاتێك خستویه‌تیه‌ لیستى شوێنه‌واره‌ جیهانیه‌كانه‌وه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵیدا ڕێكه‌وتوون ئه‌و كۆشكه‌ بكرێته‌ مۆزه‌خانه‌ى شاره‌كه‌”

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كردنى ئه‌و كۆشكه‌ به‌ مۆزه‌خانه‌ى شاره‌كه‌، له‌به‌رنامه‌ى لیژنه‌ى سه‌ربه‌وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرییدایه‌، ئه‌وه‌ش دواى بڕیارى خستنه‌ لیستى شوێنه‌واره‌ جیهانیه‌كانه‌وه‌ هاتووه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوى یۆنسكۆه‌وه‌.

..

تاڵیب نه‌سار ڕونیشى كردووه‌ته‌وه‌، له‌ئێستادا لیژنه‌كه‌ ده‌ستیكردووه‌ته‌ بەكاره‌كانى بۆ جێگكیركردنى ئه‌و مه‌رجانەى یۆنسكۆ له‌و باره‌وه‌ دایناون، حكومه‌تى خۆجێى بابلیش ده‌ستده‌كات به‌وكارانه‌ى كه‌ له‌ئه‌ستۆیدایه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌.

.

 

سه‌دام حوسێنى سه‌رۆكى له‌سێداره‌ دراوى عێراق كه‌ له‌ساڵى 1979  و تا 2003 سەرۆکایەتی عێراقی دەکرد، له‌زۆربه‌ى شاره‌كاندا كۆشكى تایبه‌ت به‌خۆى دروستده‌كرد،كۆشكه‌كه‌شى له‌شارى بابل كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندى له‌خۆ گرتووه‌.

.

5ى ته‌مموزى ساڵى ڕابردوو ڕێكخراوى یۆنسكۆى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریدا، كۆشكى سه‌دام له‌شارى بابل بخاته‌ لیستى شوێنه‌واره‌ جیهانیه‌كانه‌وه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل