fbpx
Shadow Shadow

پەیوەندییەکانی عێراق وهەرێم پاش دوو ساڵ لە ئەنجامدانی ریفراندۆم

18:41 چوار شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

دوو ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان تێپەڕی کە لە 25ى ئەیلولی 2017 ئەنجامدرا، ڕیفراندۆمەکە لێکدانەوەی جیاوازی بۆ کرا لە هامانکاتیشدا بێ دەرهاویشتە نەبو، تا ئێستاش شوێنەوارى بەڕونی لە پەیوەندییە سیاسییەکانى نێوان بەغدا و هەولێر بەدی دەکرێت.

,

ڕیفراندۆم بە یەكێك لە میكانیزمە یاسایی و سیاسییەكان هەژمار دەكرێت و جۆرەكانی زۆرن، بۆ نموونە ریفراندۆمی دەستوری لەسەر پرۆژەی دانانی دەستور و پەسەندكردنی یاخود هەمواركردنەوەى، هەروەها ریفراندۆمی یاسایی بەمەبەستی بەشداری هاوڵاتییان لە دانان و دەرچوونی هەندێک یاسا، بەڵام گرنگترین شێوازی ریفراندۆم، ریفراندۆمی سیاسییە، كە بریتییە لە ڕێگادانان بۆ وەرگرتنی ڕای گەل لە بڕیارێكی سیاسی تایبەت وەك ریفراندۆمی چارەی خۆنوسین.

,

كورد له‌ عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌لومه‌رجی‌ پاش ریفراندۆمدا بگونجێنێت‌، ئایا پێویستی‌ بەستراتیژی نوێ ئەبێت؟، ئایا لە ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان ناوەند و هەرێم لە چ ئائاستێکدایە پاش دوو ساڵ لەو مێژووە؟ لەوباریەوە، عەدنان کەرکوکی، ئەندامی سەرکرادایەتیی پارتی، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ڕیفراندۆم، مافێکی شەرعی هەموو گەلێکی جیهانە، کوردیش وەک هەموو گەلانی جیهان مافی چارەی خۆنوسینی هەیە”.

,

عەدنان کەرکوکى وتیشی: “گشتپرسی هیچ کات پەیوەندی بە دژایەتی کردنی دەوڵەتی عێراقەوە نەبوە، بەڵکو لە ئەنجامی پاشگەزبوونەوەی سەرانی عێراق بوە لە بەڵێنەکانیان بەرانبەر بەکورد، لە بڕینی بودجەی کوردستان، جێبەجێنەکردنی ماددەی 140، شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە و چەندین شتی دیکە”.

,

پەیوەندییەکانی عێراق وهەرێم پاش دوو ساڵ لە ئەنجامدانی ریفراندۆم

,

لەبارەى پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێم دواى ڕیفراندۆم، سەرکردایەتییەکەی پارتی، ئەوەی خستەڕو، ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکان و کاردانەوەکان دوای ریفڕاندۆم، هۆکارەکەی حکومەتی عێراق بو، ئەوەش بە دەستتێوەردانى وڵاتانی دراوسێ بو، چونکە ریفراندۆمەکە توشی شۆکی کردن.

,

عەدنان کەرکوکی، لەبارەى پەیوەندییەکانى ئێستاى نێوان هەرێم و بەغداد وتی: “لە ئێستادا بەراورد بە پێشوو، پێشکەوتنێک لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد  بەدى دەکرێت، ئەوەش بۆ تێگەیشتنی عادل عەبدولمەهدی  بۆ مەسەلەکان دەگەڕێتەوە، ئەگەر عەبادی یاخود مالکی بوایە ئەوا دۆخەکە زیاتر ئالۆز و خراپ دەبو”.

,

وتیشی، وێڕاى تێگەیشتنى عەبدولمەهدی بۆ دۆخی ئێستای نێوان عێراق وهەرێم، بەڵام لایەنەکانی ناو حکومەتی عێراقی ڕێگریەکی زۆریشی لێدەکەن.

,

بەڕای بەشێک لە چاودێران، “شکستهێنانى ریفراندۆم”  قورس له‌سه‌ر هه‌رێم كه‌وت ‌و بوه‌ مایه‌ی‌ پوكانه‌وه‌ی‌ ڕۆڵی‌ هه‌رێم تاڕادەیەک لە کایەی سیاسیی عێراقدا، هه‌رێم زۆر ده‌ستكه‌وت ‌و سه‌رچاوه‌ی‌ داهاتی له‌ ده‌ستدا.

,

عەبدوڵا وەرتی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم و وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان، لەبارەى ڕیفراندۆمەکەى هەرێمەوە، تایبەت بە ناس کوردی وت: “سەرەڕای ئەوەی گشتپرسی مافێکی نێودەوڵەتییە و لە بەڵەگەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی پێکراوە، لە هەمانکاتیشدا مافێکی سیاسی و مەدەنی ڕەوای خەڵکی کوردستانە، بەڵام  جیهان لە ئاستی دەنگ و مافی ڕەوای گەلی کوردستاندا نەبو”.

,

وتیشی: “ئاڵۆزییەکانی دوای ریفراندۆم بەهۆی گوێنەدانی عێراق وڵاتانی دراوسێ بو بۆ مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان”.

,

پەیوەندییەکانی عێراق وهەرێم پاش دوو ساڵ لە ئەنجامدانی ریفراندۆم

,

ئەندامەکەى ئەنجومەنى باڵاى ڕیفراندۆم پێیوایە، دوای تێپەربوونی دووساڵ بەسەر ریفراندۆمدا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێم لە ئێستادا لە ئاستێکی باشدان، جەختیشی کردەوە کە دەبێت هەرێم لۆجیک وستراتیژێکی ڕونی هەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا.

,

وتیشی: “شکستهێنانی ڕیفراندۆمەکە هیچ پەیوەندی بە کاتی ئەنجامدانەکەیەوە نەبوو، بەڵکو حکومەتی عێراق بەهۆی نالەباری دۆخی ناوچەکە و بەهۆی ئەوەی کەرکوک ببو بە چەقی ناکۆکییە هەرێمایەتییەکان، لە 16ى ئۆکتۆبەریشدا نەبوایە لەکاتێکی دیکەدا عێراق هەنگاوی هێرشکردنی بۆسەر ناوچە کوردستانییەکان جێبەجێدەکرد”.

,

لاى خۆشییەوە، سەرکردایەتییەکی یەکێتی پێیوایە هێشتا پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق، ئاسایی نەبوونەتەوە، بەڵام ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لەگەڵ حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی، بەراورد ناکرێت لەگەڵ ئەوەی کە پێشتر دەگوزەرا لەگەڵ حکومەتەکانی دیکەی عێراق.

,

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، بەناس کوردی ڕاگەیاند: “دوای ئاڵۆزییەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، هەرێم لە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانێتى، بەڵام تائێستا ئەوە پەیوەندییانە ئاسایی نەبوونەتەوە”.

,

ئەسەسەرد ئەوەشى خستەڕو: “ئەگەر لەماوەی داهاتودا هەرێم و حکومەتی عێراق نەگەن بەڕێککەوتن سەبارەت بە بودجە وشایستە داراییەکانی هەرێم، ئەوە ئەگەری زۆره پەیوەندییەکان بەرەو ئاڵۆزبوون بڕۆنەوە”.

,

پەیوەندییەکانی عێراق وهەرێم پاش دوو ساڵ لە ئەنجامدانی ریفراندۆم

,

سەرکردایەتییەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نەیشاردەوە، کە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی لەڕوی مامەڵەکردنەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەراورد ناکرێت لەگەڵ حکومەتەکانی دیکەی مالکی، جەعفەر و عەبادی، بۆیە دەڵێت، دەبێت کورد بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی لەو حکومەتە بکەن.

,

له‌سه‌ر ئاستی‌ سیاسی‌، بارزانی‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ پرسی‌ ریفراندۆمی‌ چاره‌ی‌ خۆنوسینی‌ كرد، له‌ 29ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌مدا، پاش 34 ڕۆژ له‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمەکە، 13 ڕۆژیش پاش ده‌ستگرتنی‌ هێزه‌كانی‌ عیراق به‌سه‌ر كه‌ركوكدا، ده‌ستی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ هه‌ڵگرت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ به‌سه‌ر هه‌ر سێ‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ راپه‌ڕاندن ‌و یاسادانان و دادوه‌ریدا دابه‌ش كران.

,

هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ش نزیكه‌ی‌ 90%ی‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی‌ له‌ده‌ستدا، له‌و سۆنگه‌یەشەوە‌ هێڵێكی‌ نوێی سنور كه‌ نزیكه‌ له‌ سنوری‌ ساڵی‌ 2003ی‌ نێوان ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ عێراق هاته‌ ئاراوه‌.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل