fbpx
Shadow Shadow

"ئەوقافی شیعە موڵکەکانی ئەوقافی سونە زەوت دەکات"

پەیوەندییەکانى شیعە و سونە لە پارێزگای نەینەوا ئاڵۆزى تێکەوتووە و هۆشدارى دەدرێت

08:39 یه‌ك شه‌ممه‌ 07 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

نوێنەرانی پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق، هەڕەشەي ئەوە دەکەن ئەگەر فەرمانگەی ئەوقافی شیعی لەو پارێزگایە دەستبەرداری زەوتکردنی موڵک و خانووبەرەی ئەوقافی سونی نەبێت، ئەوا پەنا بۆ عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکان دەبەن بۆ ئەو پرسە.

.

دوای ئەوەی فەرمانگەی ئەوقافی شیعی لە پارێزگای نەینەوا، لە ماوەی ڕابردوودا دەستی گرت بەسەر چەند موڵکێکی ئەوقافی سونیدا لەو پارێزگایە، خالد عوبێدی، پەرلەمانتاری عێراق لە سەر لیستی پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند: “بڕیارمانداوە لە سەر ئەو پرسە هەردوو سەرۆکی ئەوقافی شیعی و سونی بانگهێشتی پەرلەمان بکەین، چونکە زەوتکردنی ئەو موڵکانەی کە دەیان ساڵە سەر بە ئەوقافی سونین  قابیلی قبوڵ نییە”.

.

عوبێدی، جەختی لەوەشکردوەتەوە، ئەگەر وەقفی شیعی لە پارێزگای نەینەوا بەردەوام بێت لە زەوتکردنی موڵکەکانی ئەوقافی سونی، ئەوا  ناچار دەبن  پەنا بۆ عەلی سیستانی بەرن  کە مەرجەعی باڵای شیعەکانە لە عێراق.

.

لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، ئەبوبەکر کەنعان، سەرۆکی ئەوقافی سونی،  لە شاری موسڵ نامەیەکی ئاڕاستەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، داوای لێکرد بەزووترین کات بە هانای خەڵکی شارەکەوە بچێت، “تا کار لەکار نەترازاوە”، داواشی لێکرد ڕێکارەکان بگرێتە بەر دژ بە فەرمانگەی ئەوقافی شیعی و لە ئاستی خۆیدا ڕایبگرێت.

.

لەلایەکى ترەوە ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی هاوپەیمانی موتەحیدون، کە هاوکات خەڵکی شاری موسڵە، لە هەژماری خۆی لە تویتەر، زەوتکردنی موڵکەکانی ئەوقافی سونەی لە شاری موسل لەلایەن ئەوقافی شیعییەوە، بە تێکدانی بەهاکانی پێکەوەژیانی لەو پارێزگایە ناوزەند کرد، هۆشداریشی دایە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی لە مەترسی بەردەوامبوونی ئەوکارەی کە وەقفی شیعی پێى هەستاوە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل