Shadow Shadow

لەدوای 12ی شەو دەكەوێتەوە كار

پەیوەندییەكانی كۆڕەك تیلیكۆم بەتۆڕەكانی تر دەستپێدەكاتەوە

21:36 پێنج شه‌ممه‌ 28 ئادار 2019
article image

ناس كورد – ئەحمەد مستەفا

لەپاش كاتژمێر 12ی ئەمشەو، ماوەی سزادانی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لەلایەن دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق كۆتایی دێت و پەیوەندییەكانی ئەو كۆمپانیایە بە تۆڕەكانی تر دەستپێدەكاتەوە.

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند “بەپێی بڕیارەكەی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق بێت، دەبێت ئەمشەو پەیوەندییەكانی كۆمپانیای كۆڕەك بە تۆڕەكانی دیكە دەستپێبكاتەوە و سزای سەر كۆمپانیاكە هەڵبگیرێت”.

بەوتەی ئومێد محەمەد تائێستا دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق هیچ نوسراوێكی نوێی دەربارەی درێژكردنەوەی وادەی سزاكە ئاڕاستەی هەرێم و وەزارەتی گواستنەوە نەكردووە.

وتیشی “بۆیە دەبێت ئەمشەو كاتژمێر 12:00 دوا وادە بێت بۆ ئەو ماوەیەی دەستەكە وەك سزا بۆ كۆمپانیای بواری پەیوەندیكردن” كۆڕەك تیلیكۆم” داینابوو”.

رۆژی 24ی ئاداری 2019 لەسەر داوای دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق، پەیوەندی كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن بە كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم بەهۆی پابەندنەبوونیان بە جێبەجێكردنی بەندەكانی تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی كاركردن، بۆ ماوەی پێنج رۆژ راگیرا.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل