fbpx
Shadow Shadow

پەیمانگایەکی تایبەتمەند یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد

09:25 سێ شه‌ممه‌ 30 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی گەردونناسی و جیوفیزیایی لە قاهیرە ڕایگەیاند، بەپێی ئاماژە گەردوونییەکان ڕۆژی هەینی، 10ی ئابی 2019، سەرەتای مانگی زیلحەجە دەبێت و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانیش دەکەوێتە ڕۆژی شەممە، 11ی ئاب.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی تەموزی 2019 بڵاویکردووەتەوە، پەیمانگاکە دەڵێت، “مانگی زیلحەجەی ساڵی 1440ی کۆچی ڕێک لە کاتژمێر 5:12 خولەکی ئێوارەى پێنجشەممە،9ی ئاب، بە کاتی قاهیرە دەردەکەوێت.

ڕاشیگەیاند، “مانگ لە ئاسمانی مەککەدا بۆ ماوەى 30 خولەک دەمێنێتەوە، لە ئاسمانی قاهیرەش بۆ ماوەى 32 خولەک دەمێنێتەوە و دەتوانرێت ببینرێت.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل