fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پەیجێکی فەیسبوک دەوامی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی ڕاگرت

13:54 یه‌ك شه‌ممه‌ 09 شوبات 2020
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بە وتەی مامۆستایەکی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەهۆی پۆستی پەیجێکی نافەرمییەوە ئەمڕۆ یەکشەممە، دەوامی فەرمی پەیمانگاکە ڕاگیراوە و خوێندکاران نەچوونەتەوە بۆ دەوام، ڕەخنەی ئەوەش دەکرێت چۆن دەبێت چەند خوێندکارێک دەوامی پەیمانگایەک ڕابگرن.

.

شوان ئادەم، مامۆستای بەشی ڕاگەیاندن لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “هەژمارێکی نافەرمی دەوامی فەرمی خوێندنی ئەمڕۆی لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانیی ڕاگرت، بەبێ ئەوەی ھیچ فەرمانێکی ڕاگەیاندراوی ڕاگرایەتی پەیمانگای ھەبێت”.

.

وتیشی، ئەو هەژمارە کە ناوی “پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی”یە هەژمارێکی نافەرمییە و  لەلایەن کۆمەڵە خوێندکارێکەوە بەڕێوەدەبرێت، شەوی ڕابردوو پۆستێکی کردووە و بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیمانگاکە دەوام نییە، بەوهۆیەشەوە سێ لەسەر چواری خوێندکارانی پەیمانگاکە نەچوونەتەوە بۆ دەوام و دەوام لە پەیمانگاکەدا نەکراوە.

پەیجێکی فەیسبوک دەوامی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی ڕاگرت

.

ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە کاری یەکجاری ئەو هەژمارە نییە و حاڵەتی دیکەی لەو شێوەیە لە ڕابردوودا هەبووە و سەرۆکایەتی پەیمانگاشیان ئاگادارکردووەتەوە و دەشزانن کێن ئەوانەی بەڕێوەبەری ئەو هەژمارەن، بەڵام تائێستا لێپێچینەوەیان لەگەڵ نەکردوون، کە چۆن دەکرێت چەند کەسێک دەوامی فەرمی پەیمانگایەک ڕابگرن.

.

لەوبارەیەوە کازم فەرەج، سەرۆکی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، جگە لەوەی ئەو هەژمارە ئەو هەواڵەی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ئاگرکەوتنەوە لە بەشە ناوخۆییەکانی کچانی پەیمانگاکەیان هۆکار بووە بۆ ئەوەی زۆرینەی خوێندکاران نەچنەوە بۆ دەوام.

.

وتیشی: “لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هەژمارە فەیسبوکییە بەناوی ئێمەوە شتی بڵاوکردووەتەوە و ئەوە نایاساییەوە، بۆیە ئێمە ئاگاداریان دەکەینەوە کە هەژمارەکە دابخەن، بەپێچەوانەوە ئەوا سکاڵایان لەسەر تۆماردەکەن.

پەیجێکی فەیسبوک دەوامی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی ڕاگرت

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل