Shadow Shadow

پۆستی تێداکراوە و چەند بەرپرسێکی ئەمنی بە "گەندەڵ" ناوبراون

پەیجی فەرمی پۆلیسی سلێمانی لە فەیسبوک “هاک” کرا

10:03 شه‌ممه‌ 20 نیسان 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

.

پەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە فەیسبوک هاک کراوە و پۆستێکی تێداکراوە کە هەندێک بەرپرسی ئەمنی سلێمانی بە “گەندەڵ” ناودەبات.

.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی سلێمانی بۆ ناس کورد پشتڕاستی کردەوە پەڕەی فەرمی پۆلیسی سلێمانی هاک کرابێت، ڕایگەیاند: “ئەو پەڕەیە لە ئێستادا لە دەستی پۆلیسی سلێمانیدا نەماوە”.

.

لە پەڕەکەدا، پۆستێک کراوە کە ناوی چەند بەرپرسێکی ئەمنی سلێمانی هێنراوە و وێنەکانیشیان دانراوە و بە “گەندەڵ” وەسف کراون.

.

سەرچاوەکەی پۆلیسی سلێمانی ڕەتیکردەوە هیچ زانیارییەک بدەن لەوەی لە کوێوە پەڕەکە هاککراوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا لە هەوڵدان بۆ وەرگرتنەوەی پەڕەکە.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل