fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

پەیامێکی بەپەلە لە قائیمقامی سلێمانییەوە

17:09 هه‌ینی 13 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

قائیمقامی سلێمانی پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەکات و داوایان لێدەکات لەبەر ھەستیاری دۆخەکە و مەترسی زیاتر بڵاوبوەنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەر شوێنێکن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند: “داوادەکەین لەبەر هەستیاری دۆخەکە لەگەر شوێنێکن بەپەلە بگەرێنەوە ماڵەکانتان و  بەم ھەنگاوە خۆتان و خێزانەکانتان لە مەترسی کۆرۆنا بپارێزن”.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەگەر خەڵک ھاوکاری دامەزراوەکانی حکومەت نەبێت، رەنگە نەتوانرێت دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، لەبەر ئەوە داواتان لێ دەکەین پابەندی ئەو رێکار و بڕیارانەبن کە راگەیەندراوە و بەتەواوی سەلامەتی تەندروستیتان بپارێزن، تکاتان لێدەکەین لە ھەستیاری رەوشەکە تێبگەن ئەم ماوەیە ھەموو جموجوڵێک رابگرن لە ھەر شوێن و جێگەیەکن خۆتان بگەیەننەوە ماڵەکانتان و تا ئەتوانن لە ماڵەوە بمێننەوە”.

،

قائیمقامی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: “داواتان لێدەکەین متمانەتان بە دامەزراوەکانی حکومەت ھەبێت، دڵنیابن ھەرچی پێویستی بێت بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گیراوەتەبەر تەنیا پێویستیمان بە ھاوکاری ئێوەیە، تکایە پابەندی رێنماییە تەندروستتیەکان بن و دووبارەی دەکەینەوە لە ماڵەکانتان بمێننەوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل